لوتفوڵڵا ئەحمەدی خاوەن نان فانتزی سێ رایی نمەکی خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، ماوەی دوو هەفتەیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستگیرکراوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە ماڵپەڕی (ڕەوەند)ی راگەیاند، کاتێ هێزە ئەمنییەکان چوونەتە دووکانەکەیەوە، هێرشیان کردۆتە سەر و بە توندی لێیانداوە، پاشان دەستگیریان کردووە.
جێی باسە، بە گوتەی سەرچاوەکەی (ڕەوەند)، تا ئێستا شوێنی راگیرانی لوتفوڵڵا ئەحمەدی نادیارە و، کەسوکارەکەیشی چەندین هەوڵیان داوە، تا شوێنی ناوبراو بزانن، بەڵام بێهودە بووە.