شارەزایان ئاگاداریان کردەوە کە ئەنجامدانی مەراسیمێکی بچووک بۆ دەستبەکاربوونی پاشای نوێی بەریتانیا چارلسی سێیەم، هەلەکە لە دەست دەدات بۆ بەرزکردنەوەی بەریتانیا لەسەر شانۆی جیهانی.
ئەمە دوای ئەو ڕاپۆرتانە هات، کە گوایە پاشای نوێی بەریتانیا، ئارەزووی کورتکردنەوەی ئاهەنگی دانانی تاجی پاشایەتی لە ڕووی کات و میوانەکانەوە دەکات.
چارلسی سێیەم، پلان دادەنێ بۆ تەواوکردنی ئاهەنگەکە، ئەوەش تەنیا لە ماوەی یەک کاتژمێردا، لە جیاتی ٣ کاتژمێر، وە لیستی میوانەکانیش لە ٨٠٠٠ بۆ ٢٠٠٠ کەم دەکاتەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە، کە لەساڵی 1953،8,000 میوان بەشدارییان لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی شاژنی دووەم ئیلیزابێسی دووەمی بەریتانیا کردوون.
مێژووناسان دەڵێن، تاجی پاشا دەتوانێ دەرفەتێکی لەدەستچوو بێت بۆ ئەوەی هێزی نەرمی پاشایەتی لەبەریتانیا بقۆزێتەوە، ئەگەر کورتبکرێتەوە.
جێی باسە، ئەم ڕێوڕەسمە ئەمساڵ بەڕێوەناچێت، بەڵام ساڵی داهاتوو 2023 بەڕێوەدەچێت.