خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان چەندین کوژراو و بریندارینداری لێکەوتۆتەوە 

لە خۆپیشاندانەکانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردووی رۆژهەڵاتی کوردستان، نزیکەی ٥ هاوڵاتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومییەکان کوژراون و، ٢ هاوڵاتی دیکەش لە ژێر ئەشکەنجە گیانیان لەدەست داوە و، زیاتر لە ٤٠٠ کەس برینداربوون.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەگەڵ مانگرتنی سەرتاسەری لە شارەکانی کوردستان و ئێران، ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوەچووە، خۆپیشاندانەکانیش بەهۆی دەستتێوەردانی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەت ئاڵۆزی لێکەوتەوە و، لە شارەکانی سەلاسی باوەجانی، سنە، دێولان، سەقز، مەریوان، دیواندەرە، بۆکان، مەهاباد، کرماشان و جوانڕۆ، نزیکەی ٧ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و،٤٣٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

پۆڵێنبەندیی ٣٢ هاوڵاتی گیان بەختکردوو بەگوێرەی شارەکان:

سنە: ١-داریوش عەلیزادە ٢- پەیمان مینبەری ٣- محەممەد ئەمینی ٤- یەحیا ڕەحیمی

شنۆ: ١- ئەمین مەعرەفەت ١٦ ساڵە ٢- میلان حەقیقی ٣-سەدرەدین لیتانی ٤-عەبدولسەلام قادر گەڵوان

ئورمیە: ١- فەرجاد دەروێشی ٢- عەبدوڵڵا محەممەدپور ١٦ ساڵە ٣- دانش ڕەهنەما ٤- نیما شەفیق دووست
شائاباد: ١- سەعید محەممەدی ٢- ئەمیر فولادی ١٦ ساڵە ٣- ئیمان محەممەدی
کرماشان: ١- مینۆ مەجیدی ٢- ڕەزا شەهپەرنیا ٣- ئەمیر حوسێن بەساتی ١٥ ساڵە
سونقوڕ و کولیایی: ١- عەلی ڕەزا فەتحی ٢- ڕۆزبێ خادمیان ٣- محەممەد زارعی
دیواندەرە: ١- فواد قەدیمی ٢- موحسین محەممەدی
پیرانشار: زەکەریا خەیاڵ ١٦ ساڵە ٢- سەمەد بەرگی نیا
سەقز: ١- فەریدون مەحموودی ٢- ئیسماعیل دزوار
ئیلام: ١- موحسین قەیسەری
دێولان: ١- ڕەزا لوتفی
قوچان: ١-عەلی موزەفەری سالانقوچ ١٧ ساڵە
مەریوان: ١- موختار ئەحمەدی
سەلاس باوەجانی: ١- ئارین موریدی

پۆلێنبەندیی کوژران و بریندار بوونی هاوڵاتییان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەگوێرەی پارێزگاکان:

پارێزگای سنە: ٩ شار

دیواندەرە: ٢ کوژراو و ٥٠ بریندار

سەقز: ٢ کوژراو و ١٧٠ بریندار

بانە: ٤٧ بریندار

سنە: ٤ کوژراو و ٤٥٥ بریندار

مەریوان: ١ کوژراو و ٥٠ بریندار

دێولان: ١ کوژراو و ٥٠ بریندار

بیجاڕ: ١٧ بریندار

قوروە: ٤٠ بریندار

کامیاران: ١١ بریندار

کۆی گشتی: ١٠ کوژراو و ٨٩٠ بریندار

پارێزگای ئورمیە؛ ٩ شار
شنۆ: ٤ کوژراو و ٦٧ بریندار

ئورمیە: ٤ کوژراو و ٧٩بریندار

پیرانشار: ٢ کوژراو و ٩٦ بریندار

مەهاباد: ٥٥ بریندار

بۆکان: ٨٠ بریندار

تیکاب: ٧ بریندار

ماکۆ: ٦ بریندار

نەغەدە: ٢٧ بریندار

سەردەشت: ٣٦ بریندار

کۆی گشتی: ١٠ کوژراو و٤٥٤ بریندار

پارێزگای کرماشان؛ ٥ شار

کرماشان: ٣ کوژراو و٦٠ بریندار

شاباد: ٣ کوژراو و٤٠ بریندار

پاوە: ٢٠ بریندار

سەلاسی باوەجانی: ١ کوژراو و٩ بریندار

جوانڕۆ: ١١ بریندار

کۆی گشتی: ٧ کوژراو و ١٤٠ بریندار

پارێزگای ئیلام؛ ٣ شار
ئیلام: ١ کوژراو و ٤٠ بریندار

ئەیوان: ١١ بریندار

ئاودانان: ٦ بریندار
کۆی گشتی: ١ کوژراو و ٥٧ بریندار

باقی شارەکانی دیکەی ئێران

٣ کوژراو

کۆی گشتی هەموو پارێزگاکان: ٣٢ کوژراو و ١٥٤١ بریندار

دەستبەسەرکرانی زیاتر لە ٢٥٠٠ هاوڵاتی ناڕازی لە ماوەی ٢ هەفتەی ڕابردوو

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراوی ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا، زیاتر لە ٢٥٠٠ هاوڵاتی کورد لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون، کە شوناسی زیاتر لە ٥٥٠ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە و، لەو ٥٥٠ کەسە ٨٠ کەسیان ژن و ٣٠ کەسیان مێرمنداڵن.

هەنگاو زانیویەتی، کە زۆربەی ئەو دەستبەسەکراوانە بە سەختی ئەشکەنجە دەکرێن و، لانی کەم دوو کەس لە شارەکانی ئورمیە و سەقز لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە.

هەنگاو جەخت دەکاتەوە کە ژمارەی بریندار و دەستبەسەرکراو و تەنانەت کوژراوەکانیش لە شارەکانی کوردستان زیاتر لەو ئامارەیە

ڕەنگە بە دڵت بن