تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی رەوندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، بە ئامادەبوونی موزەفەر ئەحمەد ئەندامی ناوەندی رەوەندی کوردستانی، لە هەولێری پایتەختی کوردستان، پیشوازی لە خاتوو هێرۆ عەزیز، بەرپرسی کاروباری ئافرەتانی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-دانیمارک کرد.
بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی و بەرپرسی کاروباری ئافرەتانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دانیمارک، باسیان لە کاروباری ئافرەتان لەو وڵاتە کرد و، چۆنیەتی هاوکاری و پاڵپشتی سەرخستنی بەرنامە و کارەکانیان، لەلایەن بەرپرسی دیسکی رەوەندی کوردستانی دووپاتکرایەوە.