سوید ئەو وڵاتەی بووەتە نائومێدی بۆ پەنابەرانی وڵاتێک

سوید ئەو وڵاتەی بووەتە نائومێدی بۆ پەنابەرانی وڵاتێک..

کەیسی دەیان خێزانی پەنابەری فەلەستینی لە سوید کە لەوێ داوای پەنابەرییان کردووە و داواکارییەکانیان ڕەتکراونەتەوە، دیپۆرت دەکرێنەوە.

بەگوێرەی ڕێککارە ئاساییەکان، ئەو کەسانەی کە داواکارییەکانیان ڕەتکراوەتەوە، فەرمانیان پێ دەدرێت کە لەماوەیەکی دیاریکراودا وڵات بەجێبهێڵن و بگەڕێنەوە بۆ ئەو وڵاتەی کە لێوەی هاتوون.

لەگەڵ ئەوەشدا لە هەندێک حاڵەتدا کێشە دروست دەبێت، کە پەیوەندی بە پرۆسەی دیپۆرتکردنەوە هەیە بۆ پەناخوازانی بێ دەوڵەت، وەک پەنابەری فەلەستینی لە وڵاتانی “پەناهەندەی ڕەسەن” کە داوای پەنابەرێتی دەکەن لە وڵاتانی تر.

“پێویستە بگەڕێیتەوە بۆ ئوردن”

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو، موهاجر نیوز چیرۆکێکی لەبارەی ژمارەیەک خێزانی فەلەستینی لە وڵاتانی جیاوازی ئەوروپا بڵاوکردەوە، کە داواکاری پەنابەرییان ڕەتکراوەتەوە.

مونتەسر قاتینا و خێزانەکەی، یەکێ بوون لەو دۆسیانەی داوای مانەوەیان رەتکرابووەوە، ئەو پەنابەرە فەلەستینییەی کە نزیکەی حەوت ساڵ لەمەوبەر داوای مافی پەنابەرێتی لە سوید کردوو، بەڵام بە بەردەوامی داواکارییەکەی ڕەتکراوەتەوە.

پێش ئەوەی باس لە پەرەسەندنەکانی کەیسی مۆنتەسر بکرێت، دەبێت هەندێ لە وردەکارییە پێویستەکانی پەیوەست بەو دیاری بکرێت. مونتەسر لە ئۆرشەلیم، کە ناسنامەی ئۆرشەلیم و ناسنامەی ئوردونی هەبوو. لەساڵی 1999 دەستەڵاتدارانی ئیسرائیل ناسنامەی ئۆرشەلیمی لێ دەسێننەوە، دوای هەشت ساڵ دەستەڵاتدارانی ئوردونیش بە نۆرەی خۆیان هاوڵاتیبوونیان پوچەڵکردەوە و، بە فەرمی بێ دەوڵەت بێ بەڵگەنامەیەکی ناسنامە مایەوە.

لە ساڵی 2015 مونتەسر لە سعودیە کاری دەکرد، لەگەڵ ئەوەی دەستەڵاتداران ڕەتیان کردەوە کە نیشتەجێبوونی نوێ بکەنەوە، بڕیاری دا پەنا بۆ سوید بەرێت، ئەو گوتی: “ئەوان داواکاری پەنابەری ئێمەیان ڕەت کردەوە، من هەموو ئەو بەڵگەنامانەم بۆ ناردن کە سەلماندیان من ناتوانم بڕۆم بۆ هیچ شوێنێک، نە ئۆرشەلیم، نە ئوردون، نە سعودیە، دوو نامەی فەرمیم لە باڵیۆزخانەکانی سعودیە و ئوردونەوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی هەژمارەکەم دەست کەوت، بەڵام مافی پەنابەریم وەرنەگرتووە”.

ئەمڕۆ دوای زیاتر لەساڵێک لەچیرۆکی مونتەسر، هێشتا ئەو پەنابەرە لەهەوڵی دۆزینەوەی چارەسەردایە بۆ کەیسەکەی، لەگەڵ سەرهەڵدانی پەرەسەندنێک لەلایەن دەستەڵاتدارانی سویدەوە، کە دەتوانێت بەشێوەیەکی ڕیشەیی کاریگەری لەسەر ئایندەی خێزانەکەی هەبێت، وەک پێشتر پێی وتم، من بەڕاستی بێ دەوڵەتم، ئەمەش لە بنەڕەتدا پاڵی پێوەناوم بۆ کۆچکردن.

ئەوەی لە چیرۆکەکەدا نوێیە ئەوەیە کە دەستەڵاتدارانی کۆچبەران لە سوید، دوای ئەوەی داواکاری پەنابەری ئەو و خێزانەکەی ڕەتکردوونەتەوە، داواشیان لێکردوون وڵاتەکەیان بۆ ئوردن بەجێ بهێڵن، تەنانەت داوایان لێکردووە، کە پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی ئوردنەوە بکا بۆ وەرگرتنی پاسپۆرتێکی کاتی بۆ چوونەناوەوەی وڵات. دیارە لەم بارەیەوە پەیوەندیان بە دەستەڵاتدارانی ئوردونەوە کردووە و، پێشتر پەیوەندی بە باڵیۆزخانەوە کردووە و دڵنیایان کردوەتەوە کە ئەمە ئەگەری هەیە”.

وتیشی: “کێشەی سەرەکی ئەوەیە کە ڕەگەزنامەی ئوردونم نییە و پاسپۆرتی کاتیش مافی دەستگەیشتنم بە ماف و خزمەتگوزارییەکانی وەک هەموو هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە نییە، بۆ نموونە ناتوانم لە ئوردن کار بکەم و بەردەوام لەژێر چاودێری ئەمنیدا دەبم”.

من تا ئێستا تێنەگەیشتم کە چۆن وڵاتێک بانگەشەی پاراستنی مرۆڤ و مافەکانی دەکات، دەتوانێت داوایەکی لەو شێوەیەم لێ بکات، ئێمە لە ساڵی 2015 گەیشتین و دوو کوڕەکەم کە تەمەنیان حەوت و نۆ ساڵ بوو، ئێستا تەمەنیان 14 ساڵ و 16 ساڵە و، بە تەواوی گونجاون و بە نەرمی بە زمانی سویدی قسە دەکەن، چۆن داوای دەستەڵات بۆیان ڕوون دەکەمەوە و چۆن دەتوانن ئەو ژیانە نوێیە قبوڵ بکەن، کە سویدیەکان دەیانەوێت لە ئوردون بەسەرماندا بسەپێنن؟

“پێویستە بگەڕێیتەوە بۆ عەرەبستانی سعوودی”

کەیسی مونتەسر تەنیا لەسوید نییە، کە زۆرێک لە پەناخوازان دووپاتی دەکەنەوە و سەدان داواکاری هاوشێوە هەیە، کە هەموویان بۆ خێزانە پەنابەرە فەلەستینییەکانن

یەکێ لەو حاڵەتانە مەحمود و خێزانەکەین کە لە ساڵی 2014دا گەیشتنە سوید و، لەساڵی 2017دا دوای ئەوەی داوای پەنابەرێتییان ڕەتکرایەوە.

مەحموود پەنابەرێکی فەلەستینییە لە سوریا کە پێش هەڵبژاردنی ڕێگای کۆچبەران بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە سعودیە ژیاوە.

لەکاتی پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا مەحمود بە موهاجر نیوزی گوت: “من سێ جار بە یەک ڕیز داواکەم ڕەتکراوەتەوە، لەسەر ئەو زەمینەی کە لە وڵاتێکەوە هاتووین بە سەلامەتی پۆلێن کراوە. هەموو جارێک دوای بڕیاری ڕەتکردنەوەم ئەوەم ڕوون کردەوە، کە من سعودی نیم و پاسپۆرتی سعودیم نییە و ئاوارەی فەلەستینی سووریا بووم، لەبەرئەوە نەمتوانی بگەڕێمەوە بۆ سعودیە، هەروەک بێگومان نەمتوانی بگەڕێمەوە بۆ سوریا، بانگەشەکانم جێبەجێ نەکرا، هەموو جارێک بە من دەگوترا کە داواکارییەکەم ڕەتکراوەتەوە و دەبێت بگەڕێمەوە بۆ وڵاتی خۆم، عەرەبستانی سعوودی.

لەساڵی 2017 دەستم کرد بە دەستبەرداربوون، کاغەزە سعودییەکانی خۆمم پشکنی و زانیم کە نیشتەجێبوونم هێشتا بۆ چەند ڕۆژێک ڕەوایە. پەیوەندیم بەباڵیۆزخانەی سعودیەوە لەسوید کرد و، پرسیارم لە ئەگەری گەڕانەوەم کرد، داوای ڕەزامەندی ئەو سپۆنسەرەیان کرد، کە ناوەکەی یەکەمجار بە کارتی نیشتەجێبوونەوە دەرچووە، (بەپێی سیستمی سپۆنسەری سعودیە)، کە پێویستە دوور لە من پێشتر گەیشتمە ئەو و ئەو ئامادە بوو یارمەتیمان بدا، کە بگەڕێینەوە.

“چەند ڕۆژێک بەڵێنمان بە سعودیە داوە، بەڵام لەگەڵ بەسەرچوونی نیشتەجێبوونم، سپۆنسەرەکە ڕەتی کردەوە بۆ ئێمەی نوێ بکاتەوە، ئێمە لەوێ ڕۆژانی تاریکمان هەبوو، نۆ مانگ هەموو شتێکم بۆ مایەوە و لە لێواری ئاوارەیی بووین. من هیچ بژاردەیەکم نەبوو جگە لە پەنابردنی قاچاخچییەکان کە توانیویانە پاسپۆرتی هەڵە بۆ هەموومان دەربکەن و، ڤیزا بۆ فەرەنسا لە کۆتایی ساڵی 2017 گەڕاینەوە بۆ ئەوروپا و فەرەنسا و پاشان بۆ سوید”.

مەحمود بڕیاریدا جارێکی دیکە بە تاقیکردنەوەکەدا تێپەڕێت و هیوای ئەوەیخواست، کە دەستەڵاتداران ئەمجارە بڕیارەکەیان بگۆڕن، “ساڵی 2021 داوای پەنابەرێتی دووەمم لە سوید کرد، ئەوان هاتنەوە و ڕەتیان کردەوە، بەرپرسێکی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران ئەوەی بۆ ڕوون کردەوە، کە لەوکاتەوەی توانیم بە ئاسانی گەشت بکەم بۆ سعودیە، واتە هیچ کێشەیەکم نییە بگەڕێمەوە بۆ ئەوێ و بابەتی نیشتەجێبوونم ئاسانە، هەرچەندە سیستمی کەفالەم بۆ ڕوون کردەوە کە نیشتەجێبوونەکەم بەسەرچووە و، سپۆنسەرەکە ڕەتی دەکاتەوە تازەی بکاتەوە و، ناتوانم لە سعودیە بمێنمەوە، من بۆم ڕوون کردەوە وەک جاران بارودۆخی تایبەتی پەنابەرانی فەلەستینی لە وڵاتانی عەرەبی و بە یاسای نێودەوڵەتی هیچ نیشتمانێکم نییە و، سعودی نیم، هەموو ئەمانە کاریان نەکرد و بەردەوام بوون لە گێڕانەوەکەیان و داوایان کرد، کە من بڕۆم، تووڕە بووم و پێمگوتن کە تاکە وڵات کە ئێستا دەتوانم بڕۆم بۆی سوریایە، منیان بردەوە ئەوێ و یەکێ لە کارمەندەکان بە سەرسوڕمانەوە سەیری کردم و گوتی ناتوانین تۆ بنێرینەوە بۆ وڵاتێک کە دەوڵەتی ڕەسەنی تۆ نییە.

مەحمود و مونتەسر وەک دەیان خێزانی فەلەستینی لە سوید، لە دۆخێکی لە دەستدان و ناجێگیریدا دەژین، مەحمود: “ئیتر نامەوێت لێرە بمێنمەوە و هەوڵ بدەم ژیانێکی ئاساییم هەبێت، کە هەمووی بێهوودەییە لە بەرامبەر ڕژێمێک لەسەر بنەمای ڕەتکردنەوەی داواکەم بەبێ گوێدانە وردەکارییەکانی، لە لایەکی ترەوە من سەیری منداڵەکانم دەکەم کە لێرە گەورە بوون و، تا ڕادەیەک ئێستا بە وڵاتی خۆیانی دادەنێن. چۆن بۆیان ڕوون بکەمەوە کە ئەوان نین و بەم شێوەیە لە هەستی ئاشتی و ئارامی بێبەشیان دەکەن؟ خێزانەکەم بۆ کوێ ببەم”؟

ئەوەی کە ڕووبەڕووی هەردوو مونتەسەر و مەحمود بۆتەوە دوودڵییە، بەو مانایەی کە تەنانەت بۆ دەستەڵاتدارانی سویدیش قەیران دروست دەکات، بۆ ئەوەی دەستەڵاتداران بتوانن پەناخوازە ڕەتکراوەکان دیپۆرت بکەنەوە، پێویستە سەرەتا بتوانن ڕەگەزنامەیان بزانن و وڵاتەکانیان بە سەلامەتی بزانن، کە بیانگەڕێننەوە بۆی، لەحاڵەتی مونتەسر و مەحمود، ئوردن، یا سعودیە ناکرێت بەوڵاتانی خۆیان ئەژمار بکرێت، لەبەرئەوە ڕەگەزنامە لە هیچکام لەوان وەرناگرن، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مونتەسر و مەحمود، پەنابەری فەلەستینن بەپێی پێناسەیەک کە لەلایەن UNRWA ەوە وەرگیراوە و، بۆیە تاکە وڵات کە دەتوانرێت بۆی بگەڕێندرێنەوە فەلەستینە، کە ئەمەش کێشمەکێشێکی ترە، چونکە فەلەستین لەسەر نەخشەی سیاسی چۆن دەکرێت مامەڵە لەگەڵ ئەم دوو حاڵەتە بکرێت؟

ڕەنگە بە دڵت بن