فەرەنسا : تۆڕێکی قاچاخی کۆچبەران دەستگیرکران

دەستەڵاتدارانی فەڕەنسا ڕایدەگەیەنن، کە توانیویانە تۆڕێکی قاچاخچێتی کۆچبەری نۆ کەسی لە شاری تولۆسی باشووری فەڕەنسا هەڵبوەشێننەوە، کە تاوانبارەکان هەموویان جەزائیری بوون.

پۆلیسی فەرەنسا لە تولۆس تۆڕێکی قاچاخچی کۆچبەرانیان هەڵوەشاندەوە، کە نۆ کەسن و هەموویان جەزائیریین، گومانیان لێدەکرێت کە ئاسانکاریان کردبێت بۆ گەیشتنی نایاسایی کۆچبەران لە باشووری فەڕەنسا.

زیاتر لە 150 دەروازەی سنووری نایاسایی

کەیسەکە لە کۆتایی مانگی تەمووزی 2021 دەستی پێکرد، دوای ئەوەی قاچاخچییەکە لەلایەن پاسەوانانی سنوورەوە لە ناوچەی سیرپ-گوود دەستگیرکرا، لێکۆڵینەوەکە دوای دەستگیرکردنیش وایکرد، کە جەزائیرییەک لە چلەکانی تەمەنیدا و لە لیریدای ئیسپانیا نیشتەجێیە، بە گومانی ڕێکخستنی پەڕینەوەی سنوورەکە لەلایەن چەند کۆچبەرێکی مەغریبیەوە دیاری بکرێت، پێشبینی دەکرێت ئەو تۆڕە بەرپرسیار بن لە 150 پەڕینەوەی نایاسایی لەنێوان مانگی ئابی 2021 و ئەیلولی 2022دا.

لە نێوان 300 بۆ 700 یۆرۆ بۆ بەزاندنی سنوور

ئەو کۆچبەرانە لەنێوان 300 بۆ 700 یۆرۆیان بۆ هەر کەسێک داوە، ئەوەش بەمەبەستی ئەوەی ئەو کۆچبەرانە گوازراونەتەوە.

ئەو قاچاخچییە تەمەن چل ساڵە، دەستی بەسەر گرووپێکی پێنج بۆ شەش قاچاخچیدا گرتووە، کە گرینگی بە کۆچبەرانی لیریدا دەدا، پێش ئەوەی بەرەو تولۆس بەڕێبکەون، لە وێستگەی شار دەشێوێن، لە کاتیکدا لە شارەکەدا پەنایان بۆ دەبەن و چاوەڕێی هاتنی ئەندامانی خێزانەکانیان دەکەن بۆ وەرگرتنیان.

ئەو قاچاخچیانەی لە تولۆس دەستگیرکراون، بەرپرس بوون لەڕێکخستن و میوانداریکردن و کۆکردنەوەی قازانج لەو مەرزانە.

دەستگیرکردن لە پارێزگای “هاوت گارۆن”

دەستەڵاتداران تۆڕەکەیان بەشێوەیەکی زۆر ڕێکخراو وەسفکرد، بەردەوام سەفەری دەرەوەی وڵات دەکەن و کاری پۆلیس ئاڵۆزتر دەکەن، لەکۆتاییدا گەڕانەوەی ئەو قاچاخچیە چل ساڵەی بنکەی لیریدا بۆ فەرەنسا، لە 27ی ئەیلولی 2022دا، ڕێگەیدا بە دەستپێکردنی زنجیرەیەک فەرمانی دەستگیرکردن دژی ئەندامەکانی.

هەروەها پۆلیس بەڵگەنامەی ساختەکراوی ئیسپانی و مۆبایلە زیرەکەکان و 1800 یۆرۆ و دوو ئۆتۆمبێلیان زەوت کرد.

قاچاخچیەکان بەزۆری ئاسانکاری دەکەن بۆ گواستنەوەی نایاسایی کۆچبەران لە ئیسپانیاوە بۆ فەرەنسا، هەوڵ دەدەن خاڵە سنوورییەکانی فەرەنسا لەو ناوچانەی وەک هاوت گارۆن و وڵاتی باسک تێپەڕێنن، هاوکات ئەو کۆچبەرانەی پارەی پێویستیان نییە بۆ سوود وەرگرتن لە “خزمەتگوزاری” قاچاخچییەکان، هەوڵ دەدەن بە ڕێگایەکی مەترسیدارتر سنوور ببەزێنن، وەک رۆیشتن لەسەر هێڵی شەمەندەفەرەکان، کە هەردوو وڵات بەیەکەوە دەبەستێتەوە، یان هەوڵ دەدەن لە ڕووباری بیداسوا بپەڕنەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن