ئیتڵاعات چالاکوانێکی کوردی دەستگیر کردووە چارەنووسی دیار نییە

ئیتڵاعات چالاکوانێکی کوردی دەستگیر کردووە و چارەنووسی دیار نییە

سەعدان ئەحمەدنەژادی ٤٦ ساڵ و چالاکوانی مەدەنی ناسراوی کورد و دانیشتووی شاری ئابادان، لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئابادان دەستبەسەرکراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات، سەعدان ئەحمەد نەژادیان لە پێش قوتابخانەی کچەکەی دەستگیرکردووە، یەکێ لە نزیکانی بنەماڵەی ئەحمەد نەژاد، ڕاگەیاندووە، دوای سێ کاتژمێر لە دەستگیرکرانی سەعدان، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و دەستیان بە پشکنین کردووە و کۆمپیوتەری ناوبراویان بردووە.

پاشان هەر ئەو هێزانە چوونەتە سەر دووکانی ئەو چالاکوانە، کە ناوی (نوێنەرایەتی هەنگوینی مەلەکەی کوردستان) دەکات، ئەوێشیان پشکنیووە.

شیاوی ئاماژە پێدانە، کە سەعدان ئەحمەد نەژاد خەڵکی گوندی تەنگی سەری شاری سنەیە و دانیشتووی شارای ئابادانە.

ڕەنگە بە دڵت بن