ماکرۆن : ئێمە شەڕی جیهانیمان ناوێت

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، ئەمڕۆ پێنجشەممە گوتی، کە وڵاتەکەی شەڕی جیهانی ناوێت، جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستی یارمەتیدانی ئۆکرانیا لە دژی ڕووسیا.

ماکرۆن لە تویتێکیدا لە ئەکاونتی فەرمی خۆوی نووسیویەتی: ئێمە شەڕی جیهانیمان ناوێت، ئێمە هاوکاری ئۆکرانیا دەکەین بۆ بەرگری، ئێمە هێرش ناکەینە سەر ڕووسیا”.

سەرۆکی فەرەنسا ئەوەشی نووسیوە: “پێویستە پۆتین ئەم شەڕە بوەستێنێت و ڕێز لە سەروەری ئۆکرانیا بگرێت”.

ئەم قسانەی ماکرۆن چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات، کە ئەلێکساندەر ڤێندیکتۆڤی جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایش ڕوسیا، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی تاس ی ڕاگەیاند، کە پەسەندکردنی بە ئەندامبوونی ئۆکرانیا لە ناتۆ، دەتوانێت ببێتە هۆی جەنگی جیهانی سێیەم.

تاس ڤیندیکتۆڤ لە چاوپێکەوتنێکدا وتی، کە کیێڤ باش ئاگادارە کە ئەو جووڵەیە مانای زیادبوونێکی حەتمی دەبێت بۆ جەنگی جیهانی سێیەم.

ڤێندیکتۆڤ هەڵوێستی ڕوسیای دووپات کردەوە، کە ڕۆژئاوا بە یارمەتیدانی ئۆکرانیا ئاماژە بەوە دەکات کە لایەنێکی ڕاستەوخۆیە بۆ ململانێکە.

ڕەنگە بە دڵت بن