تاهیر هەورامی پێشوازی لەکۆمەڵەی گەنجانی کوردستان سویدی کرد 

ئەمرۆ ١٦ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی رەوەندی کوردستانی لەبارەگای بارزانی ، بەئامادە بوونی موزەفەر ئەحمەد ئەندامی ناوەندی رەوەندی کوردستانی پێشوازی لە سەرۆک ودەستەی سەرپەرشتی کۆمەڵەی گەنجانی کوردستان سوێدی کرد….

پێکهاتبوون لە جنان محمد باوی بەرپرسی کۆمەلە و شێرزاد حەیدەر ، کامەران ادین نادر علی ئەندامانی دەستەی سەرپەرشتی ، لەدانیشتنێکی یەک کاتژمێری باس لە بەرنامەی هاوبەشی ناوەندەکان وکۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی کرا ، وچۆنیەتی هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی گەنجانی کوردستانی سوێدی و کۆنفیدراسیونی رەوەندی کوردستانی بەمەبەستی زیاتری خزمەتکردنی رەوەندی کوردستانی و کۆکردنەوەی لەژێر رەشماڵی کۆنفیدراسیۆنی ناوەندی رەوەندی کوردستانی

ڕەنگە بە دڵت بن