سوید: تۆمەتی دوولایەنە بۆ دەستدرێژی سێکسی لە نێوان سەرکردەکانی نیانس بڵاو دەبێتەوە 

لەم دواییەدا چەند سەرکردەیەکی حیزبی نیانسی سویدی، جیاوازییە ناوخۆییەکانی خۆیان لەلاپەڕەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بلاوکردەوە و، بەگۆڕینەوەی تۆمەتی بەزاندنی سێکسی، ئەوەش بۆتەهۆی ئەوەی زۆرێک لەو کەسانەی دەنگیان بەو پارتە داوە، هەس بە پەشیمانی بکەن.

لەماوەی ئەو شەڕە کراوەیەدا لەسەر ئاستی لوتکە بۆ سەرکردایەتیی پارتی نیانس، ژمارەیەک لە سەرکردەکانی پارتەکە بە دزینەوە و ساختەکردنی بڕیارەکان و شاردنەوەی زانیاری و تۆمەتی دیکە لە دژی میکائیل یوکسەلی سەرۆکی پارتەکەیان تاوانبار کرد.

سەرۆکی پارتەکە بەرگری لەخۆی کرد و، بە رۆژنامەی فلاممانی گوتووە، کە ئەو تۆمەتانە بێمانایە، ڕۆژنامەی فلاممان پێیوابوو کە پارتی تازەپێداکەوتوو (نیانس)، هەڵمەتێکی هەڵبژاردنی سەرکەوتووی ئەنجامدا و کورسییەکانی لە شارەوانییەکانی لاندسکرۆنا و بۆتکرکا بەدەستهێنا.

بەڵام هاوتەریب لەگەڵ سەرکەوتنە نزیکەکانی حزب بە بەکارهێنانی میتۆدێکی پۆپۆلیستی و بەپێی پەیڕەوان و چاودێران و چەند سەرچاوەیەک، بۆ ڕاکێشانی دەنگدەران بە بەڵێنە ناواقعییەکان و پشت بەستن بە تۆقاندن و تۆقاندنی دەنگدەران، ئێستا لایەنگرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەتوانن بە ئاسانی شوێنی بکەون.

هەندێ لەئەندامانی سەرکردایەتی، ئەو پارتەیان جێهێشتووە، وەک ئەندامی بۆردی ئیفراه محەمەد کە دەنگی حزبەکەی لە هەرێمی ستۆکهۆڵم دا و، بڕیاریان دا ئۆفیسەکە بەجێ بهێڵن.

لەنێو ئەوەی ئەفراح لە فەیسبووک نووسیویەتی: “ڕاستییەکەی ئەوەیە کە زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی ئەو حزبە بەشداری ئەو بڕیارە جۆراوجۆرانە ناکەن، کە دەدرێن و کردەوەکان بە پێی پرۆسەی دیموکراسی بەڕێوەناچێت، یوکسەل کۆنترۆڵی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی پارت و پڕۆسەی بڕیاردانی لەکۆنگرەکەدا کرد و، لەبەرامبەر خۆڕاگری و ئومێدەواری و چاوەڕوانی ئەو کۆنگرەیەی، کە چەند مانگێکمان ماوە، ئێستا هەست بە نائومێدی دەکەم کاندیدی بەرامبەر دەرفەتێکی ڕاستگۆیانە بۆ مەرجەکانی یەکسان بەدەست ناهێنێت، چونکە پرۆسەکە پێشتر ساختەکاری بۆ کراوە”.

حەسەن خان، هاوسەرۆکی پارتەکە لەسەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە پۆستی خۆی وەک سکرتێری کارگێڕی و دارایی بەجێهێشت و، ئەو پۆستە درێژانەی لەفەیسبووک بڵاویکردەوە تۆمەتی جدی لەخۆگرتبوو بەرامبەر شێوازی سەرۆکایەتیکردنی حزبەکە.

هەرچەندە یوکسەل و خان هاوڕێیەتییەکی کۆنیان هەبوو، بەڵام ناکۆکی نێوانیان گەیشتە قۆناغی هەڕەشەی دوولایەنە بۆ بڵاوکردنەوەی نهێنی لەسەر ژیانی تاکەکەسی یەکتر.

ئەفراح محەمەدیش زانیاریەکانی حەسەن خانی بڵاوکردەوە، هەروەها یوکسەلی تاوانبار کرد بە دەرکردنی ئەندامە ڕەخنەگرەکان بەبێ لێکۆڵینەوە، جگە لەوەش نووسیویەتی کە یوکسەل زانیاری ئەوانی تری لە سەرکردایەتی حیزبدا بە دەستهێناوە، لەوانە ئەو زانیاریانەی کە بە تاوانی توندوتیژین.

ئەفراح نووسیویەتی: “هەموو ئەو ناکۆکیانەی کە حزبەکە تا ئێستا لەگەڵ تاکی جیاواز لە سەرتاسەری وڵات هەیە، لە دەوری سەرۆکی حزبەکە و وەڵامدانەوە و هێورکردنەوەی ئەو ناکۆکیانە، بەڕاستی پێویستی بە کارێکی تەواو کاتی هەیە، بەڵام تۆش دەبێت بتوانیت مامەڵە لەگەڵ کەسێکی زۆر بێباک بکەیت”.

ئەو هەروەها بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەنجومەنی بەڕێوەبەری پارتەکە بەجێدەهێڵێت، کۆتایی بەپۆستەکەی هێنا بەڵام وەک حەسەن خان ئاماژە بە داهاتوو دەکات و داوای سەرکردایەتی نوێ دەکات و دەڵێت: “لەبەر ڕۆشنایی ئەمە، من و زۆر کەسی دیکە لە حزبەکە داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی پارتەکەمان کرد و، بەهیواین لە کۆنگرەکەدا سەرکردەیەکی نوێی حزبەکە هەڵبژێرین”.

لەوەڵامی ئەو تۆمەتانەدا میکڵ یوکسەل، بە ڕۆژنامەی فلاممانی ڕاگەیاندووە، کە هیچ جۆرە شتێکی نەکردووە و، هەوڵی کودەتای لەسەر دەدرێت، کە لەلایەن 5-10 ئەندامەوە دروستکراوە دەشڵێت: “من و خێزانەکەم لەم چەند هەفتەیەی دواییدا هەڕەشەی گەورەمان لێکراوە، ئەوان درۆ لەسەر ژیانی من بڵاو دەکەنەوە.

بەگوتەی یوکسەل، خۆی قوربانییە، چونکە یەکێ لە ئەندامان پەیوەندی بەژنێکی دەرەوەی حزبەوە کردووە و، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە پەیوەندی سێکسی لەگەڵ یوکسەل هەبووە و، ئەو ئەندامەش لەگەڵ حەسەن خان و محەمەد کاردەکات.

یوکسەل دەشڵێ، ئەمە هەڵمەتێکی ناشرین و پیس و قێزەونە، تەنیا بۆ ئەوەی من لە کۆنگرە دەربکەن، من خۆڕاگریم کرد، بەڵام ئەوان خەتیان بڕی و دەستیان کرد بە هەراسانکردنی خێزانەکەم.

لە پرسیارێکدا وەڵامەکەی چیە بۆ تۆمەتەکەی بۆ ساختەکردنی ئەنجامەکانی کۆنفرانسەکە و کۆنترۆڵکردنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن؟ یوکسەل دەڵێت: “ئەمە قسەی بێمانایە، ئێمە یاسامان هەیە کە پەیڕەوی بکەین، ئەم خەڵکانە هەرگیز رێنماییەکانیان نەخوێندۆتەوە، من هەوڵم داوە فێریان بکەم کە ڕێساکان بۆ ماوەی سێ ساڵە چین، بەڵام لێیان تێنەگەیشتوون، ئێمە بڕیارمان داوە و یاساکانی خۆمان داناوە”.

بە وتەی یوکسەل، گرووپێکی بچووک بە سەرۆکایەتی ئەفراح محەمەد و حەسەن خان، دەیانەوێت فەرمانێک بسەپێنن کە مافی دەنگدان بە هەموو ئەندامان بدات لە کۆنفرانسەکەدا و، بەو شێوەیەش کودەتا ئەنجام بدەن.

وتیشی: “دەیانەوێت لەگەڵ کەسوکار و دۆستە نزیکەکانیان بێن، بۆ ئەوەی بتوانن لە رێنماییەکان خۆیان ڕزگار بکەن”.

ڕۆژنامەکە لە کۆتاییدا پرسیار لە یوکسەل دەکات، کە ئایا کار بۆ دوورخستنەوەی ڕکابەرەکانی دەکات؟ ئەو وەڵام دەداتەوە: “نازانم، ئەوە کۆنگرەی حزبیە کە بڕیار دەدات، ئەگەر زیانیان بۆ حزبەکە هەبێت، ئەوا بەپێی یاساکان دوور دەخرێنەوە”.

ڕەنگە بە دڵت بن