دوو مێردمناڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و چارەنووسیان نادیارە 

دوو برای مێرمنداڵی خەڵکی سنە، بە ناوەکانی هەورام حوسێنی ١٥ ساڵ و ئالان حوسێنی ١٦ ساڵ، لەکاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی شاری سنە دەستبەسەرکراون و چارەنووسیان نادیارە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، ڕێککەوتی ١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو دوو برا مێرمنداڵە، بە ناوەکانی ئالان و هەورام حوسێنی و هەردووکیانیان دەستبەسەرکردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە حکومییەکان لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئەو دوو برایە، هەر دوویان داونەتە بەر لێدان و کوتان و توندوتیژیان بەکارهێناوە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەو دوو کەسە و، بەداواداچوونە بەردەوامەکانی بنەمەڵەکەیان، شوێنی دەستبەسەرکران و چارەنووسییان نادیارە.

شیاوی ئاماژە پێدانە، کە خێزانی ئەم دوو برایە خەڵکی گوندی شیان و دانیشتووی شاری سنەن.

ڕەنگە بە دڵت بن