فینلەند :بۆساڵی داهاتوو پێشوازی لە هەزار پەنابەر دەکات 

وەک بەشێک لە پرۆگرامی ساڵانەی پشکی خۆی، فینلەند لە ساڵی 2023 بڕیاری دا زیاتر لە هەزار پەنابەری وەربگرێت ،ئەم بڕیارە ئەو پەنابەرانە دەگرێتەوە کەلە بارودۆخێکی خراپدا دەژین بە شێوەیەکی سەرەکی هاوڵاتیانه لوبنان ،تورکیا ،ئێران ،لیبیا ، ئەفخانستان و کۆنگۆی دیمۆکرات .

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی وەزارەتی داد و ناوخۆی فیلەند کۆی ئەو هەزار پەنابەرە لە 420 پەنابەری سوری لە لوبنان و تورکیا وەردەگرێت، 210 پەنابەری ئەفغانی لە ئێران و 160 پەنابەری کۆنگۆلیس لە زامبیا و 130 پەنابەر لە لیبیاوە بۆ ڕواندا گواستراونەتەوە و هەروەها 30پەنابەری نادیار پێکدێت.

بەپێیی ئەوەی لەساتی کۆچبەرنیوز بلڵاوکراوەتەوە ئەم کەسانە ئەوانەن کە لەلایەن UNHCRەوە پێگەی پەنابەریان پێ بەخشراوە و دەسنیشاندەکرێن .

ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان دۆسیەی دیاریکراو هەڵدەبژێرێت بۆ ئەو کەسانە کئێشەی تەندروستی و خێزانداری نالەباریان هەیە لەپێشەوەی ئەو پەنابەرانەن کەنیشتەجێ دەکرێنەوە و پاشان پێشنیارەکانی دەنردرێت بۆ خزمەتگوزاری کۆچی فینلەند، کە لە ناو دۆسیەی پێشنیارکراوەکانەوە هەڵدەبژێرێت.

زۆربەی کات پەرلەمانی فینلاند بڕیار دەدات ساڵانە چەند پەنابەرێک بۆ فینلاند دانپێدراون ،دواتر ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی کاروباری ئابووری و دامەزراندن و وەزارەتی دەرەوە دەکرێت و پێشنیارێک بۆ حکومەت ئامادە دەکەن لەسەر ئەو پەنابەرانە کە نەتەوەجیاوازەکان ئەو ناوچانەی کە لێی هەڵبژێردراون دیاریدەکرێت .

جێی ئاماژەیە بەپێی دواین ڕاپۆرتی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە جیهاندا پێویستیان بە نیشتەجێکردنەوەیان هەیە ،کە زۆربەی خەڵکی سوریا و ئەفغانستانن.

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن