ژینا ئەمینی : سەرەتایە بۆ کۆتایی ڕژێمی تاران دروشمی نوێی خۆپیشاندەرانە 

لەهەفتەی پێنجەمی خۆپیشاندەران و ناڕەزاییەتیەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی کوشتنی کچە کوردی شاری سەقز ژینا ئەمینی 22ساڵ ،سەرەرایی توندتیژو سەرکوتکاری هێزەکانی ڕژێم ئێران دژی خۆپیشندەران و ڕێگری لەبەکارهێنانی تۆرە کۆمەڵاتییەکان بەتایبەت ئینستگرام و واتساپ ،بەڵام چالاکوانان توانیان لە ڕێگای ئۆنلاین بانگەوازی بۆ خۆپیشاندان دژی سیستەمی سیاسی کۆماری ئیسلامی ڕێکبخنە

خۆپیشاندەران ڕۆژی شەممە لەدەرەوە هاوسۆزی و پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشاندران دوپاتکردەوە دروشمی ژین ،ژیان ئازادی و سەرەتایە بۆ کۆتایی ڕژێم وەک داواکاری نوێ گەلانی ئێرانە ،کەبەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکوانان خۆپیشاندانەکان بەردەوامی هەیە

ڕێکخراوی هەنگاو کەبارەگەکە لە ئۆسلۆی پایتەختی لە نەرویج بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران ڕایگەیاند ،کە کچانی قوتابخانەی شارۆچکەی نایی سەربە مەریوان ئاگریان لە شەقامەکە بەردا و دروشمی دژبە ڕژێمیان بەرزکردببووە

هەروەها بەپێی ئەو وێنانەی لە تۆرە کۆمەڵاتییەکان دزەی پێکراوە گەنجان لە زانکۆکانی تاران ،ئەسفەهان و کرماشان خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە.

هەربەپێی ئەو گرتەڤیدۆییانە بڵاوکرانەتەوە ئێوارەی شەممە زیندانی ئەوین لە تارانی پایتەخت ،کە شوێنی زیندانی سیاسیەکانی ئێرانە ،مانگرتن و خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە بەشێکی زیندانەکە دوکەڵ و ئاگری زۆری لێکەوتۆتەوە

کەبەپێی ڕاگەیاندراوی ڕژێم ئاگر لە یەکەیەکی ئەو زیندانە کەوتۆتەوە دۆخەکە لەلایەن هێزەکانی ڕژێم کۆنترۆڵکراوە

لەلایەکی ترەوە خۆپیشاندەران پشتگیری نێودەوڵەتیان هەیە و ئێوارەی ڕۆژی هەینی جۆن بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لەکاتی گەشتی بۆ ڕۆژئاوای ئەمەریکا چاوی بە ڕێپێوانێکی گەلانی ئێران دەکەوێت ,لەوتەیەکدا داوا لە دەسەڵاتدارانی تاران دەکات دورکەوێتەوە لە توندوتیژی دژی بەخۆپیشاندەران و گوێ لە داواکارییەکانی هاوڵاتیانی خۆی بگرێت و گەلانی ئێران داوایی سەرەتاترین مافەکانیان دەکەن .هەروەها لەبەرامبەردا سوپاسی هاوڵاتیانی ئێرانی کرد کە بۆپشتگیری خۆپیشاندانەکان دەنگی خۆیان بەرزکردۆتەوە

هەرلەبارەی خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ بەرپرسانی زیندانەکەی تۆمەتبار کرد بە بەکارهێنانی ئەشکەنجەدان ، دەسترێژکردن و زیندانیکردنی هاوڵاتیان بۆ کاتێکی نادیار ، هەروەها ئەنجامدانی لێپرسینەوەی درێژ لەگەڵیان و بەبێ ئەوەی چاودێری پزیشکیان بۆ دابینبکرێت
بەپێی راپۆرتەکان، بە سەدان کەس لە خۆپیشاندانەکانی مانگی ڕابردوو لە دژی کوشتنی ژینا ئەمینی دەستگیرکراون ڕەوانەی زیندانەکان کراون، ئەو زیندانانە ناوبانگێکی خراپیان هەیە ، بە خراپی مامەڵەکردن لەگەڵ دەستگیراوەکان دەکەن .

جێی ئاماژەیەگروپێکی هاککەر لە مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوو ڤیدیۆیان بڵاو کردەوە کە لەلایەن کامێرای چاودێرییەوە لە زیندانەکە تۆمارکراون و پاسەوانەکان بە لێدان و دەستدرێژی کردنە سەر زیندانییەکان پیشان دەدات

س/ح

ڕەنگە بە دڵت بن