ئەمڕۆ پەرلەمانی سوید دەنگ بە سەرۆکی پارتی پارێزگاران ئۆلف کریستەرشۆن دەدا بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆکوەزیران بگرێتە دەست، کە پێویستی بە 175 دەنگ هەیە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکوەزیران، ئەو چوار حزبەی لایەنگری حکومەت 176 کورسی پەرلەمانیان هەیە و، زۆرینەی پێویست بۆ سەرۆکایەتی حکومەت مسۆگەر دەکەن.
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا نیگەرانی ئەوە دروست بوو، کە هەندێ لە پەرلەمانتارە ئازادیخوازەکان دەنگ بە کریستەرشۆن نادەن، ئەوەش دوای ئەوەی بە ئاشکرا ڕەخنە لەو ڕێککەوتنە دەگرن، کە لەژێر سایەی ئەو حکومەتەدا و لە نێوان پارتی پارێزگاران و دیموکراتە مەسیحیەکان و لیبڕالەکان کراوە، بەڵام زۆربەی پەرلەمانتارانی ئازادیخواز ئەمڕۆ بە تەلەڤیزیۆنی سویدیان وت، کە دەنگ بە کریستەرشۆن دەدەن.
لەوکاتەوەی هەر چوار لایەنەکە ڕێککەوتننامەی تیدۆیان بەناو 62 لاپەڕەییان ڕاگەیاند، کە لەسەر ئەو بنەمایەش حکومەت لە پارێزگاران و مەسیحی و ئازادیخوازان بە پشتیوانی SD پێک هاتووە، ژمارەیەک لە سیاسەتمەدارانی ئازادیخواز ڕەخنەی توندیان لە ڕێککەوتنەکە گرت.