بەلجیکا:لەبەر بێ شوێنی هەزاران پەنابەر لەسەر شەقام و پارکەکان دەمێننەوە

زیاتر لە ساڵێک دوای دەستپێکردنی قەیرانی وەرگرتنی پەناخوازان لە بەلجیکا، ئەو گرفتانە بۆ دەستەڵاتداران ماونەتەوە، هەفتەی ڕابردوو، ئەو خێزانانەی کە منداڵیان هەیە، نەیانتوانی پەناگا بدۆزنەوە، چونکە سەنتەری پێشوازی بەتەواوی پڕبوون، ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەترسن قەیرانەکە تا زستان بەردەوام بێت.

سیستمی وەرگرتنی پەناخوازان لە بەلجیکا بەرەو خراپبوون ڕۆیشتووە، پێنج شەممەی ڕابردوو 13ی تشرینی یەکەم، بۆ یەکەمجار خێزانە پەناخوازەکان نەیانتوانی شوێنێک بدۆزنەوە لە سیستەمی پێشوازی و شوێنی نیشتەجێبوون، کە لەلایەن ئاژانسی فیدڕاڵی دەوڵەتەوە سەرپەرشتی دەکرێت بۆ پێشوازیکردن لە پەناخوازان (ڤیدازێل)، ئەمە نزیکەی 125 کەسی بێ خانوو هێشتۆتەوە، لەسەرەتای هەفتەی ڕابردووشدا 21 کەمئەندامی بێهاوکاری ڕێگەیان لێگیرا لەگەیشتن بەسیستمی پێشوازیکردن و، سوود وەرگرتن لە نیشتەجێبوون، سەرەڕای تەواوکردنی هەموو ڕێکارە پێویستەکان.

زیاتر لە 7000 پەنابەری بێ ماڵ لەم زستانەدا

لەبەرامبەر ئەو بارودۆخە مەترسیدارەدا ڤیدازل داوای پشتگیری لە رێکخراوە ناحکومییەکان کردووە، کە یارمەتی دۆزینەوەی چارەسەری فریاکەوتن و دابینکردنی تێچووی دانان بۆ چەند ژوورێکی هۆتێل بۆ ژمارەیەک خێزان و، کەسانی کەم تەمەن دابین بکەن، جێسیکا بلومارت ئاماژە بەوە دەکات کە “ئەوە ڕێکخراوە ناحکومییەکانن، قەرەبووی بێهێزی دەوڵەت دەکەنەوە، لەگەڵ کەمپەینی تۆڕی سیرێ بۆ ماوەی چەند مانگێ، لەگەڵ ڕێکخراوەکانی تر، “بۆ دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی خێرا لە هۆتێلەکان، بەڵام حکومەت هیچ گرنگییەکی بەم چارەسەرە نەداوە”

وەزیری پەنابەری و کۆچبەرانی بەلجیکا، کە بەرپرسی سیستمی پێشوازیە لە پەیوەندییەکدا بە ناوی نیکۆل دی مووری وەزیری دەرەوە گوتی “ڕاستی خەمناکی ئەوەیە کە لێشاوەکە بە شێوەیەکی نابەرامبەری لە چەند وڵاتی ئەندام لە ئەوروپادا بە بەلجیکاشەوە زیاد دەکات، من ئەمەم دووپات کردەوە لە کاتی چاوپێکەوتنم لەگەڵ ئێلڤا جۆهانسۆنی کۆمیسیاری ئەوروپا”.

هاوکات حکومەتی بەلجیکا ئەم هەفتەیە دەستپێکردنی “پلانی زستان”ی ڕاگەیاند، بەڵام هێڵەکان بە نادیاریی ماونەتەوە: پلانی “هێشتا حکومەتدا لەژێر گفتوگۆدایە”، بە وتەی وەزارەتی کۆچ و پەناهەندە کە ڕوونی کردەوە، دەکرێت لە نێوان 450 بۆ 600 شوێنی نوێ دابین بکەن، جێسیکا بلۆمارت لە سیرێ دەترسێت کە ئەو شوێنانە تەنیا لە دوو ڕۆژدا پڕ دەکرێنەوە. ئێمە باسی حەوت هەزار پەناخواز دەکەین کە لە زستاندا لەسەر شەقامەکان دەبن، ئەمە ژمارەیەکی بێوێنەیە.

وەزیری دەرەوە بۆ ڕۆژانەی بەلجیکا لێ سۆیر ڕوونی کردەوە، کێشەکە بە سادەیی لە سنووری کرداری سیستمی پێشوازیکردندایە (بۆ چارەسەرکردنی پێداویستییەکان بەس نین). ڤیدازل و هاوبەشەکانی وەک خاچی سوور ناتوانن ستافی پێویست بدۆزنەوە بۆ ئەوەی هەموو سایتەکان بە تەواوی کار بکەن. هیچ چارەسەرێکی سیحری بۆ ئەمە نییە.

قەیرانێک کە ساڵێ لەمەوبەر دەستی پێکرد و هێشتا کۆتایی نەهاتووە

مانگی ئەیلولی ڕابردوو، زیاتر لە 4000 کەس داوای پاراستنیان لە بەلجیکا کرد، ئەمەش بە بەراورد بە 12 مانگی ڕابردوو تۆمارکرا. نیکۆڵ دو مۆری ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونیکردەوە، کە بەلجیکا ڕووبەڕووی فشارێکی دەگمەن دەبێتەوە، بۆ نموونە ڕۆژی دووشەممە 450 پەناخواز هەوڵیان دەدا لە پاچیکۆ تۆمار بکەن، (بارەگای ئۆفیسی بیانی کە داوای پاراستنی تێدا ئەمانە، ئەو ژمارانەی ڕۆژانەن کە ئێمە تەنیا لە کاتی قەیرانی 2015دا بینیمان”.

بەڵام ئەم قەیرانە پێشوازیە بۆ مانگی ئەیلول ناگەڕێتەوە، چونکە ماوەی ساڵێکە بابەتی گفتوگۆی ئاسایی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بووە لە ناوەڕاستی مانگی سێپتەمبەردا، تۆڕێکی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، کە بریتین لە مێدیسینس دو مۆند و ئەمنستی ئینتەرناشناڵ و ئەوانی تر، نەخشەڕێگایان بۆ سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا نارد.

لە نێوان هێڵە پێشنیارکراوەکانی کار، بریتی بوون لە پەرەسەندنی پلانی فیدڕالی جێگیرکردن، جێبەجێکردنی یاسایەک کە ڕێگە بە گواستنەوەی سوودمەندانی پێکهاتەکانی کۆمەڵگا دەدات بۆ خانووبەرەی تاک دوای شەش مانگ، هەروەها زامنکردنی توانای هەمیشەیی تا 30,000 خانووبەرە.

بەڵام ئەم نەخشەی ڕێگایە هیچ بەدواداچوونێکی لەناو حکومەتدا بۆ نەکراوە، نیکۆل دی مۆری تەنانەت لە چاوپێکەوتنە ڕۆژنامەوانییەکانیشدا دەریبڕی، کە ئەو لەگەڵ هەندێک لە پێشنیارەکان ناڕازی بووە و، باسی ئەوەی کرد کە “ڕێکخراوە ناحکومیەکان پێشنیاری ئەو شتانە دەکەن، کە ئێمە پێشتر ئەنجامی دەدەین”.

ڤیدازێل کە پێشتر زیاتر لە 5000 خانووی کردووەتەوە و، 600 فەرمانبەری زیادەی دامەزراندووە، لە سەرەتای ساڵی 2022ەوە ئاماژەی بە کێشەی کەمی ستافەکە کردووە، ئەم کورتهێنانە بە تایبەتی دەبێتە هۆی درێژکردنەوەی ماوەی پڕۆسەی داواکارییەکانی پەناهەندەیی، وە بەم شێوەیە ڕێژەی پێشوازی کردن لە شوێنی بەردەستدا کەمدەبێتەوە.

جێسیکا بلومارت سوورە لەسەر ئەوەی، پێویستە لەو کەرتەدا کرێکاری زیاتر بەکرێ بگرن و، پەناگەی زیاتر لە هۆتێل و بینا بەتاڵەکان دابین بکەن، وە زنجیرەیەک چارەسەری کورت و درێژ خایەن هەیە، کە ڕێگەیان پێدەدات هەناسەیەک لە حەسانەوە هەڵبکەن و دەست بکەن بە دەرچوون لەم قەیرانە.

ڕەنگە بە دڵت بن