زیادبوونی بەرچاو لە ژمارەی پەنابەرە نایاساییەکان بۆ یەکێتی ئەوروپا لە ڕێگەی سربیاوە، وای لە وەزیرانی ناوخۆی یەکێتی ئەوروپا کردووە، کە سیستمی ڤیزای سربیا بخەنە ژێر چاودێرییەوە.
لە دوای کۆبوونەوەکەی لۆکسمبۆرگ، بڕیاردرا، کە سربیا سیاسەتی ڤیزاکەی لەگەڵ سیاسەتی یەکێتی ئەوروپا ڕێک بخات، ئەوەش بۆ بەرگرتن لە کۆچبەری نایاسایی.
نانسی ویسەر وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی ئەڵمانیا، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا وتی: “دەبێت سربیا ئێستا ڕێوشوێنی ڤیزاکەی بگۆڕێت، نەک لە هەندێک کاتدا.
ژمارەی پەڕینەوە نایاساییەکان بەرزدەبێتەوە بۆ سەدا 70
ئاژانسی پاراستنی سنووری ئەوروپا (Frontex) لە وارشۆ، ڕۆژی پێنجشەممە (13ی تشرینی یەکەم) ڕایگەیاند، کە نۆ مانگی یەکەمی ساڵی 2022، 228 هەزار و 240 پەنابەری نایاساییان تۆمار کردووە، کە چوونە ناو یەکێتی ئەوروپا و، لەسەدا 70 زیاتر بە بەراوردی لێشاوی کۆچبەرانی ساڵی 2016. فرۆنتێکس دووپاتیکردەوە کە ئەو ئامارانە پەنابەرانی جەنگی ئۆکرانیای تێدانەبووە.