لەبەر ئەم هۆکارە کوڕەێک کچێک دەسوتێنێت 

میدیاکانی جەزائیر وردەکاری تاوانێکی قێزەونیان ئاشکراکردووە، کە کچێکی گەنج لەلایەن دراوسێکەیەوە سوتێندراوە.

ڕۆژنامەی ئەلنەهاری جەزائیری بڵاویکردەوە، کە ڕیما ئەنانی تەمەن 28 ساڵ، بەهۆی ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵی ڕەتکردۆتەوە، لەلایەن دراوسێکەیەوە سوتێندراوە.

ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوە خۆجێیەکانەوە باس لەوە دەکات، کە ریما لەلایەن دراوسێکەیەوە هێرشی کراوەتە سەر و، و بەنزینی پێداکراوە و ئاگری تێبەرداوە.

بە وتەی یەکێ لەکەسوکاری قوربانییەکە، ریما لەلایەن ئەو پیاوەوە بێزارکراوە و هەڕەشەی لێکردووە، دوای ئەوەی کچەکە بڕیاری گەشتکردنی بۆ فەرەنسا داوە.

دوای ئەوەی گەیەنرایە نەخۆشخانە، پزیشکەکانی سەرپەرشتیاری وتیان، کە دۆخی ئەو پێویستی بە چارەسەری دەرەوەی وڵات هەیە، چونکە رێژەی سووتانەکەی نزیکەی لە سەدا 60.

هەڵمەتەکان بۆ کۆکردنەوەی تێچووی چارەسەری ریما لە ئەوروپا، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بۆی کرا، تواندرا بڕی 36,500 یۆرۆی بۆ مسۆگەر بکەن.

دوای شکستهێنانی ڤیزا لەفەرەنسا، خێزانەکەی توانیان نەخۆشخانەیەکی گرانبەهای ئیسپانی بدۆزنەوە و، ریمایان بە فڕۆکەیەکی پزیشکی برد بۆ چارەسەرکردن.

ڕەنگە بە دڵت بن