زۆر نهێنی دەوری کەیسی تەرمی ئەو منداڵەی داوە، کە لە جانتایەکدا لە پاریسی فەرەنسا دۆزراوەتەوە، بەڵام داواکاری گشتی بە فەرمی ژنێکی تەمەن 24 ساڵی بە کوشتن و دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبارکردووە، پاش ئەوەی گومانی کوشتنی لولای 12 ساڵی لێکرا.
سەرچاوەیەکی دادوەری ڕوونیکردەوە، کە دادگای گشتی داوای دەستبەسەرکردنی پێش دادگاییکردنی ئەو ئافرەتە و تۆمەتباری سەرەکی تاوانەکەی کردووە، وە پیاوێکیش گومانی تێوەگلانی لەو کەیسەدا هەیە.
ئەو ژنە، کە دەنگۆی نەخۆشی دەروونی هەبوو، لە گرتەی ناو بینایەکە پیشان درا، لەو شوێنەی کە منداڵە قوربانییەکەی لێ دەمێنێتەوە..
هەروەها وا چاوەڕوان دەکرێت پیاوەکە لە بەردەم دادوەر دەربکەوێت بە گومان لە یارمەتیدانی گومانلێکراوەکە..
سەرچاوەکان دەڵێن تەرمەکە بە قوماش داپۆشراوە و دوو جانتا لە تەنیشت ئەو سندوقە دانراوە کە تێیدا شاراوە بوو.
توێکارییەکە کە ڕۆژی شەممە لەسەر تەرمەکە ئەنجامدراوە، دەریخستووە کە ئەو کچە بەهۆی خنکاندنەوە کوژراوە، بەپێی سەرچاوەیەکی بەدواداچوون و یەکەم چاودێریش، برینداری سەخت لەسەر ملی هەبووە.
لەکۆی گشتیدا، شەش کەس وەک بەشێک لەلێکۆڵینەوەی تاوانەکان بەندکراون، بەڵام 4 کەسیان ئازادکراون بەبێ دادگایی کردن.
چەندین لێکۆڵینەوە بۆ دیاریکردنی ڕێڕەوی ڕاستییەکان و هاندەرانی تاوانەکە ئەنجام درا