لەدوای هەڵبژاردنی لەلایەن پەرلەمان، ئۆڵف کریستەرشۆن لە پارتی پارێزگاران وەک سەرۆکوەزیرانی سوید، ئەمڕۆ کابینەی حکومەتی هاوپەیمانی کە لە چەند پارتێکی براوەی هەڵبژاردەکانی سوید پێکدێت وەک، پارتی پارێزگاران، پارتی دیموکرات مەسیحی و، پارتی لیبراڵی سوید، لەکۆی 24 وەزارەت، کابینەی حکومەتی پێشەکەشی پەرلەمان کرد و متمانەی پێبەخشرا.
حکومەتی ئیتلافی ئۆڵف کریستەرشۆن، بەرنامەی کاری لە 62 لاپەڕەییدا خستەڕوو، لایەنەکان ڕێوشوێنیان دیاری کرد، کە ئامانجیان ئەنجامدانی ڕێوشوێنی ئەمنییەکانە بە ئامانجی کەمکردنی تاوان و کۆچکردن و، دروستکردنی ڕیاکتەرە نوێیەکانی بەرنامەی ناوەکی.
پلانەکانی حکومەتی نوێ، لەنێو شتەکانی تردا ڕێککارەکانی توندکردنی پێشوازیکردنی لە پەنابەران دادەنێت و، کەمکردنەوەی پشکی وڵات لە 6400 پەنابەری ساڵی ڕابردوو بۆ 900 پەنابەر لە ساڵێکدا، وە لە ماوەی چوار ساڵی سەرۆکوەزیرانی نوێدا، ئەگەری دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بۆ وڵاتانی خۆیان گەر لەگەڵ یاسای سوید نەگونجاوبن دەست پێبکات.
جێی ئاماژەیە حکومەتی سوید لە 24 وەزارەت پێکدێت، کە 13وەزارەت بە پارتی پارێزگارانی سوید و، 6 بۆ پارتی دیموکراتی مەسیحی و، 5 بۆ پارتی لیبڕاڵ، کە هەندێ لەو وەزیرانە بە دۆستی گەلی کورد دەناسرێن لەوانە:
Johan Pehrsonیۆهان پێهرسۆن
لۆتا ئیدهۆلم Lotta Edholm.
Mats Perssonماتاس پێرسۆن
جێسیکا ڕۆسڤال Jessika Roswall
س/ح