نەتەوەیەکگرتووەکان: هێزە ئەمنییەکان ئێران هەموو شێوازێکی توندوتیژی دژبە خۆپیشاندەران بەکاردنێت 

لە کاتێکدا لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووە خۆپیشاندانی تووڕەیی لە ئێران بەردەوامە و ئیدانەی کوشتنی ژنە گەنجێکی کورد ژینا ئەمینی دەکەن ، نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە کە سەرکوتکردن و بەکارهێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران بوەستێنن

وتەبێژی نوسینگەی کۆمیسۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەممە داوای لە دەسەڵاتدارانی ئێران کرد کە واز لە بەکارهێنانی توندەتیژی بهێنن هێز بەڕووی خۆپیشاندەران بەکار نەهێنن و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی دەستگیراوەکان دەکات

لەمبارەوە راڤینا شەمداسانی وتەبێژی ناوبراو ئاشکرای کرد ، مامەڵەکردنی توندوتیژی لەگەڵ خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران زۆر توندە و ڕاپۆرتەکانی دەستگیرکردن و کوشتن و دەستبەسەرکردنی منداڵان جێی نیگەرانیەکی زۆرە ،داوای لە دەسەڵاتدارانی ڕژێمی تاران کرد کە لێکۆڵینەوەی وردی بێلایەن لە کۆی پێشلکارییەکان بکات و تاوانباران بە سزا بگەیەنێت

لیژنەی مافی مرۆڤی منداڵان لە ڕاپۆرتی خۆی ئاماژە بەوەکردووە کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەموو شێوازەکانی توندوتیژی لەدژی خۆپیشاندەران بەکاردنێت ،لیژنەی مافی مرۆڤ زۆر نیگەرانە لە پێشلکارییەکانی مافی منداڵان ،کەبەپێی ڕاپۆرتەکان زیاتر لە 23منداڵ بەدەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە بەسادان منداڵیش دەستگیرکراون بەبەکارهێنانی توندو تیژی وزۆربەیان ڕووبەڕوی ئەشکەنجەدان بوونەتەوە

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن