پاسەوانی کەنارەکانی تورکیا: زیاتر لە ٤٠٠ کۆچبەر لە دەریای ئیجە ڕزگارکراون

لە چوار ئۆپەراسیۆنی رزگارکردندا، پاسەوانانی کەناراوەکانی تورکیا لە چەند رۆژی رابردوودا 424 کۆچبەریان لە ناوچە جیاجیاکانی دەریای ئیجە ڕزگارکردووە.

بەگوێرەی سەرچاوە میدیاکانی تورکیا، یەکینەکانی پاسەوانی کەنارەکانی تورکیا، ڕۆژی دووشەممە 424 کۆچبەریان لە دەریای ئیجە ڕزگارکردووە، دوای ئەوەی دەستەڵاتدارانی یۆنان، دیپۆرتی ئاوەکانی تورکیایان کردوونەتەوە.

فەرماندەیی پاسەوانی کەنارەکان ڕایگەیاند، دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر هەبوونی گرووپی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ناوچەی دیکیلی سەر بە پارێزگای ئیزمیر، تیمەکان ڕەوانەی ناوچەکە کراون و کۆی گشتی 302 کۆچبەریان ڕزگار کردووە.

راگەیەندراوێکی تر وتی، تیمەکانی پاسەوانی کەنار بەجیا 11 کۆچبەریان ڕزگارکرد، لە کەنارەکانی دەتکا و بۆدرۆم لە هەرێمی موگلە بوون.

هەروەها بەپێی فەرمانی پاسەوانی کەنارە ناوخۆییەکان، گرووپێک لە 87 کۆچبەر ڕاپێچی کەناری ئایدین کران، کە بەلەمێکی لاستیکییان پێبووە و تووشی گرفت بوون.

لە ئۆپەراسیۆنێکی جیادا، یەکەکانی پاسەوانی کەنارەکانی تورکیا، 24 کۆچبەری نا ڕێک و پێکیان لە کەناراوەکانی ئەیاشکی پارێزگای کاناکالی باکووری ڕۆژئاوای کوردستان دۆزییەوە، دوای ئەوەی هێزەکانی یۆنان دیپۆرتی ناو ئاوی تورکیایان کردبوونەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن