دوو هاوڵاتی کوردی شاری گیەڵان دەستگیرکراون

دوو هاوڵاتی کوردی خەڵکی شاری گیەڵانی سەر بە پارێزگای کرماشان، بە ناوەکانی شوعەیب فەتحی و، ئەیوب فەقیر نەواز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە، ڕێککەوتی ٢٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١٨ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)، هێزێکی سەر بە ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاوڵاتییە کوردە دەستگیریان کردوون.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەکاتی دەستگیرکرانی ئەو دوو هاوڵاتییە کوردە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە توندوتیژیان بەرامبەر کراوە و، پەیوەندی بە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایەی شاری کرماشانەوە هەبووە.

هەتا ئێستا، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی دەستگیرکرانی ئەو دوو هاوڵاتییە لە بەردەستدا نییە و، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان بێ ئەنجام ماوەتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن