کۆچبەرە دەستگیرکراوەکان، لە فەرەنسا هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەیان لەسەرە

پاریس: پۆلیسی فەرەنسا نزیکەی 100 کۆچبەر لە بینایەکدا دەردەکات و کۆچبەریش دەستگیر دەکات

دوای زیاتر لە شەش مانگ ژیان لە بیناکە، دەستەڵاتداران بینای باڵیۆزخانەی کۆچبەرانیان لە پاریس چۆڵ کرد. کە تێیدا 77 کۆچبەریان بۆ پەناگەیەک گواستەوە و، شەش پەنابەریشیان دەستگیرکرد.

سەرچاوەکان لە پارێزگای ئیل-دو-فرانس ڕایانگەیاند، پۆلیس بەیانی ڕۆژی چوارشەممە 100 کۆچبەریان لە بیناکەی شاری پاریس گواستۆتەوە و، شەش کۆچبەریشیان لکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیرکردووە.

لە هەوڵێکدا بۆ داواکردنی “چارەسەری کۆمەڵ بۆ کۆچبەرانی بێ ماڵ” لا چاپێل دیپۆ، لە مانگی نیسان، کۆنتڕۆڵی ئەو بینایەی کردەوە کە ناوی “باڵیۆزخانەی کۆچبەران”ە.

بەپێی پۆلیسی پاریس، دەستەڵاتداران 77 کۆچبەریان گواستەوە کە 21 خێزانی تێدابوو بۆ پەناگەیەک، کە سوود لە هەڵسەنگاندنی باری ئیداری و پشتیوانی کۆمەڵایەتی و تەندروستی وەردەگرن”، پارێزگای ئیل-دو-فرانس لە راگەیەنراوێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە شەش دەستگیرکراوەکە لە فەڕەنسا باری یاساییان نییە.

لا چاپێل دێبۆ، تێبینی کرد کە زۆربەی کۆچبەران بە خێزان و منداڵەوە، بە پاس گەیەندراونەتە پەناگەیەک و، چۆڵکردنەکە بە سەلامەتی ڕووی داوە، کۆمەڵەکە ئیدانەی ئەو دەستگیرکردنانەی کرد، کە ئەنجامدراون.

یەکێ لە ئەندامانی کۆمەڵەکە دووپاتی کردەوە، کە کۆچبەران هیچ بەرگرییەکیان نیشان نەدا لەوکاتەی کە یاسا سەپاندن چووە ناو بیناکە.

لە دوای دەرکردنی ئەو رێکخراوە، یەک لە ئەندامانی کۆمەڵەکە داوای ڕێپێوانێکی کرد بۆ بەردەم بنکەی پۆلیسی 12یەمین لە پاریس، بۆ داواکردنی ئازادکردنی کۆچبەرە دەستگیرکراوەکان، کە هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ وڵاتی خۆیان هەیە.

ڕەنگە بە دڵت بن