دەیان کۆچبەر دەگەنە بەریتانیا و ٤٨ کۆچبەری دیکەش ڕزگارکراون

رۆژی سێشەممە، 300 کۆچبەر لە فەرەنساوە گەیشتوونەتە بەریتانیا، لەلایەن خۆشیانەوە دەستەڵاتدارانی فەرەنسا ڕزگارکردنی 48 کۆچبەریان ڕاگەیاند، کە لەکەناڵەکەدا کێشەیان هەبووەوە و گەڕاندوونیانەتەوە بۆ بەندەری کالاس.

میدیاکانی بەریتانیا ڕایانگەیاند، کە ڕۆژی سێشەممە، نزیکەی 300 کۆچبەر گەیشتنە کەناراوەکانی بەریتانیا، کە جلی پارێزگاری ژێر ئاونەکەوتنی سووریان لەبەربووە.

هەفتەی ڕابردوو بینی کە پەڕینەوەکانی کەناڵەکە بە هۆی بارینی کەش و هەوای باراناوی و باری ناجێگیری دەریاوە ڕاوەستاون، ئەمەش 300 کۆچبەری کرد بە یەکەم کۆچبەر کە ئەم هەفتەیە بگەنە ئەو وڵاتە.

لەلایەن فەرەنساوە، ناوەندی هەرێمی چاودێری و ڕزگارکردن لە گرەی-نێ، ڕۆژی سێشەممە دوو ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی ئەو کۆچبەرانەی ڕاگەیاند، کە لە کەناڵەکەدا کێشەیان هەبووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سەنتەرەکە، یەکەم ئۆپەراسیۆنی رزگارکردن لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی لە دووری دانکیغ ئەنجام دراوە، کە 42 کۆچبەری تێدا ڕزگارکراون.

دوای ئەوە، هەر ئەو ئێشکگرییە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی رزگارکردنی شەش کۆچبەری ئەنجامدا، لە بلریو پلاغی نزیک کالاس.

بەپێی زانیارییە فەرمییەکانی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، 36 هەزار و 463 کۆچبەر بە بەلەم پەڕیونەتەوە، تەنیا لە مانگی تشرینی یەکەمدا، 3462 کۆچبەر گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.

ژمارەکانی ئەمساڵ لەکۆی ژمارەی ساڵی 2021 تێپەڕیووە، کە بینییان 28 هەزار و 526 کەس لە کەناڵەکە تێپەڕیون و، لەساڵی 2020دا، تەنیا 8410 پەناخواز گەیشتوونەتە بەریتانیا.

پێشبینی دەکرێت ئەو ژمارانە بەردەوام بن لە بەرزبوونەوە لە ڕۆژانی داهاتوودا، چونکە قاچاخچییەکان سوود لە بارودۆخی کەش و هەوای تا ڕادەیەک ئارام لە دەریا وەردەگرن.

ڕەنگە بە دڵت بن