توێژینەوەیەکی نوێ گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، کە هەندێ کەس خۆیان سەرنج ڕاکێشن بۆ مێشوولەکان، یا زیاتر وەک “موگناتیس” وان بۆ مێشوولەکان و، وایان لێ دەکەن کە زیاتر لەوانی دیکە لەلایەن ئەو مێرووە بێزارکەرەوە بگەزرێن.
لە توێژینەوەکەدا کە وردەکارییەکانی لە ڕۆژنامەی “گاردیان”ی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە، توێژەرەکان بۆیان دەرکەوت، کە سەرنجڕاکێشترین کەس بۆ مێشوولەکان، بڕێکی کیمیایی لەسەر پێستیان بەرهەم دەهێنن و، ئەو ماددانە پەیوەندی بەو بۆنەوە هەیە کە سەرنجی مێشوولەکان زیان بەخشەکان رادەکێشن.
نووسەری توێژینەوەکە، پرۆفیسۆری زانستی دەمار لەزانکۆی ڕۆکفیلەر، لێزلی فۆشۆل گوتی: “ئەگەر ئاستی بەرزی ئەم ماددانە لەسەر پێستت هەبێت، ئەوا ئەو کەسە دەبیت سەرنجی مێشولەکان رادەکێشیت و دەبیتە ئامانجی گازەکانیان.
توێژەرەکان بۆ گەیشتن بە ڕاستی تاقیکردنەوەیەکیان داڕشتووە، کە بۆنەکانی مرۆڤ و چۆنیەتی کاریگەریان لەسەر هەڵسوکەوتی مێشوولە تاقی دەکاتەوە.
داوایان لە 64 خۆبەخشی زانکۆ و دەوروبەری کرد، کە شیتێکی پلاستیکی باریک لەبەر بکەن، بۆ ئەوەی بۆنەکانیان لێ وەربگرن.
پاشان ئەم بەرگانە لە کۆتایی بۆرییەکی درێژدا لە تەڵەی جیادا دانرابوون و دواتر دەیان مێشوولە بەرەو بۆرییەکە ئازاد کران.
توێژەرەکان وتیان مێشوولەکان بەرەو بۆنێکی سەرنجڕاکێشتر رۆیشتن، یەکسەر ڕوون بوو.
لە تاقیکردنەوەکەدا مێشوولەی تای زەردیان بەکارهێنا، کە بە توانای گواستنەوەی نەخۆشییەکانی وەک تای زەرد، تای دنگی و کۆبۆیک ناسراوە.
لە لێکۆڵینەوەکەدا، توێژەرەکان تاوانکارێکی باویان دۆزییەوە: “موگناتیسی مێشوولە” – مرۆڤ کە زۆرترین سەرنجی ئەم مێروویە رادەکێشێت- ئاستی بەرزی هەندێک ترش لەسەر پێستی کەسەکە هەبوو.
لێزلی ووزهۆل، گوتی: “ئەم ترشانە پێکهاتەی چەورین، کە بەشێکن لە چینی شێدارکردنی سروشتی و، مرۆڤ بە بڕی جیاواز بەرهەمیان دەهێنێت، هەروەها بەکتریاکان کە لەسەر پێست دەژین، ئەم ترشانە دەخۆن و بەشێک لە بۆنی پێست بەرهەم دەهێنن.