خاوەنی ئاگادارییەکە دەڵێت، بڕی 30 کرۆنی وەرگرتووە لەڕێگەی جێبەجێکردنی پارەی گواستنەوەی Swish و، دواتر پەیامێکی بۆ هاتووە و دەڵێت، بە هەڵە ئەو بڕەی بۆ گواستراوەتەوە و داوای لێکردووە لەڕێگەی Swish وە بیگەڕێنێتەوە.
ماڵپەڕی کۆمپیس لەزاری کەسەکەوە بڵاویکردۆتەوە، کە وتوویەتی: “من گومانم لێی بوو، پەیوەندیم بە بانکەوە کرد بۆ پرسیار کردن و، ئەوان ئامۆژگاریان کردم، کە ئەو بڕە بە هیچ شێوەیەک نەگەڕێنمەوە، ئەوان وتیان کە ئەمە شێوازێکی ساختەکاری نوێیە و، لەو رێگەوە دەتوانن ناسنامەی بانکی کەسەکە دەست بەسەردا بگرن.
لەم ساڵانەی دواییدا ساختەکاری لە سوید بەشێوازی جۆراوجۆر زیادی کردووە، فێڵبازەکان پەیوەندی بەخەڵکەوە دەکەن و فێڵیان لێدەکەن، کە ئەوان لە بانکەوە داوای کۆدی بانکەکانیان دەکەن، یا چوونە ناو بانکی ئای دی کەسەکە، بۆ مەبەستی دەستبەسەراگرتنی پارەکەیان.
بەگوێرەی ئامارەکانی ناوەندی نەتەوەیی دژە فێڵ، لە مانگی کانوونی دووەم و، مانگی ئابی ئەمساڵدا لە سوید، راپۆرتی ساختەکاری بەهای 386 ملیۆن کرۆن هەبوون، ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەسەدا 108 زیادی کردووە.