شۆلتز خۆمان لە پشتبەستن بە گازی ڕوسیا ڕزگارکردووە و ئامادەی زستانین

ئۆلاف شۆڵتزی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، جەختی لەوە کردەوە، کە وڵاتەکەی خۆی لە پاشکۆیەتی ئازاد کردووە بۆ گازی ڕوسیا و، ئامادەباشییەکی باشی بۆ زستان هەیە و، بەڵێنی دا بەردەوام بێت لە پشتگیری کیێڤ و، جەختیشی کردەوە کە ئەڵمانیا و ئەوروپا و ئۆکرانیا لە شەڕدا یەکگرتووتر و سەرکەوتوتر دەردەکەون.

ئۆلاف شۆڵتز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا گەشبینی خۆی نیشاندا بەوەی، کە شەڕی ڕوسیا دژی ئۆکرانیا و ئەو قەیرانەی سەریهەڵدا، ئەڵمانیا و ئەوروپا و ئۆکرانیا بەهێز دەکات و، جەختیشی کردەوە، کە ئەڵمانیا خۆی لە سەربەخۆیی (بە گازی ڕوسی) ئازاد کردووە و ئامادەیە بۆ زستانی داهاتوو.

شۆڵتز ئەمڕۆ پێنجشەممە (20ی تشرینی یەکەمی 2022) لە لێدوانەکەیداا بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا “بوندستاگ” گوتی: “پێش دەستپێکردنی لوتکەی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل، سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پۆتین، برسێتی و وزە، وەک چەک بەکار دێنێت، بەڵام ئەو هەڵەیەکی کرد لەوێ (…) پێکەوە زستان تێدەپەڕێنین.

شۆڵتز هاوڵاتیانی نیگەران کرد لە قەیرانی وزەی وڵات بەگوتنی “ئێمە خۆمان ئازادکردووە لە بەستنی غازی ڕوسی و لە زستاندا ئامادەباشین”، جەختیشیکردەوە کە وڵاتەکەی سەرچاوەی وزەی تەواوی هەیە بۆ چەند مانگێکی داهاتوو، سەرەڕای وەستاندنی پێداویستی گازی ڕوسەکان.

شۆڵتز ئاماژەی بەوەشدا، کە بۆ یەکەمجارە غاز لە فەرەنساوە دێتە ئەڵمانیا لە هەفتەیەکدا و، تێرمیناڵەکانی ئێڵ ئێن جی بە خێرایی فراوان دەکرێن، هەروەها گرێبەستی دابینکردنی نوێ کۆتایی پێ دەهێنرێت.

ڕەنگە بە دڵت بن