دادگایەکی سۆلنا، پەنابەرێکی تەمەن 27 ساڵی بەتۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر 10 ئافرەت تۆمەتبارکرد، کە لەکاتی کارکردنی شۆفێری تاکسیدا ئەنجامی داون، سزای چوار ساڵ و نۆ مانگ زیندانی بۆ بڕایەوە و، دوای بەسەرچوونی سزاکەی، دیپۆرتی وڵاتەکەی خۆی دەکرێتەوە.
ئەو پیاوە بە دوو ژماردنی دەستدرێژی سێکسی و سێ هەوڵی دەستدرێژی سێکسی و، دوو دەستدرێژی سێکسی و دەستبەسەرکردنی نایاسایی تۆمەتبار کراوە، ئەو لە دوو هەوڵی دەستدرێژی سێکسی بێتاوان کرا.
بە وتەی داواکاری گشتی، ئەنجامدەرەکە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا توندوتیژی بەکارهێناوە و، هەوڵیداوە یەکێ لە قوربانییەکانیش بخنکێنێت.
ئەو تاوانانە لەنێوان ساڵانی 2021 و 2022 ئەنجام دراون، هەمووش لە سەرتاسەری ستۆکهۆڵم بوون.
ژنێکی گەنج بە ناوی ماتیلدا یەکەم قوربانی پیاوەکە بوو، کە لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو لەو شەش مانگەی دوای ئەوە چەند ژنێکی دیکەی لە شوێنی دواوەی ئۆتۆمبێلەکەی دەستدرێژی سێکسی کردوونەتەسەر.
ماتیلدا دەڵێت: “کاتێک بیستم کە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر چەند ژن، توشی شۆک بووم”.
پۆلیس شەش مانگ دوای ئەنجامدانی یەکەم تاوانی، ئەو پەنابەرەی دەستگیرکرد، دوای دەستگیرکردن، لە رێی پشکنینی دی ئێن ئەی، توانیان ئەو ببەستێتەوە بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی زیاتر.
ماتیلدا بە دەگمەن تەکسی دەگرت، بەڵام ئەو ئێوارەیە ماندوو و سەرخۆش بوو. کاتێ لەسەر کورسی پشتەوەی ئۆتۆمبێلەکە دانیشتووە، شۆفێرەکە دەرگاکانی داخست و لە کورسی پێشەوەوە بەرەو کورسی دواوە ڕۆیشتووە و دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەری و دواتر فڕێیداوە.
ئەو بەرگری کردووە، بەڵام بەهۆی مەستبوونییەوە، نەیتوانیوە رێگری لێ بکات.
پیاوەکە جلەکانی دڕاندووە و دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر و، پاشان دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی بۆ کردۆتەوە.
ماتیلدا لەبارەی ئەو ساتەوە قسە دەکات و دەڵێت: “من ڕقم لێبوو و بە قووڵی ڕیسوا بووم، چونکە کەسێک ئەو کارەی لەگەڵ کردم. من سەرگەردان بووم لە شەقامەکان، کە نەمدەزانی بۆ کوێ بڕۆم”.
دەشڵێ: “کاتێ قسەم لەگەڵ خێزانەکەم کرد، هەستم بە پیسی کرد، کاتێ پۆلیسم بینی، یەکەم جار داوای لێبوردنم کرد، کە سەرخۆش بووم، پۆلیسەکە وتی کە دەتوانم وەک ویستم سەرخۆش بم، لەبەر ئەوە نابێت دەستدرێژی بکرێتە سەرم”.
داواکاری گشتی ڕاسموس ئومان، داوای کردبوو کە ئەو پەنابەرە لەنێوان 8 بۆ 9 ساڵ زیندانی سزا بدرێت، جگە لەوەی دیپۆرت دەکرێتەوە، هەرچۆنێک بێت دادگا سزای چوار ساڵ و نۆ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاند و، دوای ئەوەی ماوەی سزاکەی تەواو دەکات، دیپرۆت دەکرێتەوە بۆ وڵاتەکەی، کە سۆماڵە.
تاوانبارەکە هەر تاوانێکی ڕەتکردەوە و بە دادگاکەی وت: “من تاوانبار نیم. من هیچم نەکردووە، من کەسێکی بێتاوانم”.