نوێنەری گرووپێکی کۆچبەر کە بە ناوی کاروانی ڕووناکی رێکدەخرێت دەڵێ، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ڕێگرییان لە گرووپێکی سەدان کۆچبەری سوریا کردووە، تا لە سنووری باکووری ڕۆژئاوای تورکیا بپەڕنەوە بۆ یۆنان.
نوێنەری گرووپەکە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، ویستوویانە سنوورەکە ببەزێنین، بەڵام تورکیا ڕەتی کردەوە بپەڕینەوە یۆنان، کە نزیکەی 600 کۆچبەر بوون.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کە لەلایەن کۆچبەرانەوە گیراون، پاسەوانانی سنووری تورکیا دەبینرێن، کە ئەو کۆچبەرانە بە کەلوپەلەکانیانەوە رادەکێشن.
هەفتەی ڕابردوو پۆلیسی یۆنان ڕایگەیاند کە 92 کۆچبەری نایاساییان ڕزگارکردووە، کە بە ڕووتی دۆزراونەتەوە و هەندێکیان لە نزیک سنووری باکووری تورکیا برینداربوون.
بەگوێرەی میدیاکان، لێکۆڵینەوەیەکی پۆلیسی یۆنانی و بەرپرسانی ئاژانسی پاسەوانی کەناری ئەوروپا (فرانتێکس)، بەڵگەیان دۆزیوەتەوە کە کۆچبەران بە بەلەمی لاستیکی لە تورکیاوە ڕووبارێکیان بۆ ناو خاکی یۆنان بڕیوە.
ئەنقەرە ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە مامەڵەی خراپی لەگەڵ کردوون و، یۆنانی تۆمەتبارکردووە بە شاردنەوەی مامەڵەی خراپ لەگەڵیاندا، یۆنان لە ساڵی 2015 و 2016 لە سەنگەری قەیرانی کۆچبەرانی ئەوروپا بوو، کاتێ نزیکەی ملیۆنێک پەنابەر لە شەڕ و هەژاری لە سوریا و عێراق و ئەفغانستان بەو وڵاتەدا گەیشتنە ئەوروپا.