سەرچاوەکانی سوریا ڕایانگەیاند، ئیسرائیل لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی سوریا، هێرشی مووشەکیان ئەنجام داوە و، بارێکی چەکی ئێرانیان بە ئامانج گرتووە.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕایگەیاند کە لێدانی ئیسرائیل لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی سوریا بە ئامانجی بارێکی چەکی ئێرانی بووە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا (سانا) بڵاویکردەوە، کە بەرگری ئاسمانی سوریا رایانگەیاندووە، کە ئیسرائیل دەستدرێژییەکی مووشەکی کردۆتە سەر دیمەشقی پایتەخت.
سەرچاوەیەکی سەربازی سوریا لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیاوە وەریگرتووە، هاتووە: “نزیکەی کاتژمێر 23:03 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ئیسرائیل بە تەقاندنەوەی مووشەک لە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵاتی دەریای گالیلە هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە”.
دانیشتوانی دانیشتووی باشووری دیمەشقی پایتەخت، بەئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیایان ڕاگەیاند: “تەقینەوەیەکی گەورەیان بیستووە، کە ناوچەکانی باشووری پایتەختی کردۆتە ئامانج و، لەکاتی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ ناوچەکانی باشووری پایتەخت دەنگێکی زۆری هەبووە”.
ئیسرائیل لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولدا شوێنەکانی لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق بۆمباران کرد و، لە مانگی حوزەیراندا، پێنج سەربازی سوریایان کوشت و، هێرشی ئیسرائیلیش فڕۆکەخانەی دیمەشقی بۆ ماوەی دوو هەفتە چۆڵکرد، فڕۆکەخانەکانی ئیسرائیل مانگی ڕابردوو دوو جار فڕۆکەخانەی حەلەبیان کردۆتە ئامانج.
ئیسرائیل زیاتر لەسەد فڕۆکەی ئاسمانی و بۆردومانی ئاسمانی ئەنجامداوە، کە زۆربەیان لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەخت و ناوچەکانی تری سوریا بوو، کە لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری 2011ەوە سەدان کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە.