لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا، 17 هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە قوبرس و، ژمارەی گەیشتنیان لە تەواوی ساڵی 2021دا دوو هێندە بووە، ئەوەش سەرەڕای ئەو ڕێوشوێنە توندانەی ئەم دواییانەی دەستەڵاتداران گرتبوویانە بەر، لەوانەش دروستکردنی پەرژینی تەلی دڕکاوی کە لەو ناوچەی هەردوو بەشی دوورگەکە جیا دەکاتەوە.
میدیاکانی قوبرس ڕایانگەیاند، کە بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە حاڵەتی بێچارەبووندان بەرامبەر بە لێشاوی نایاسایی کۆچبەران، کە ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی 2021 دوو ئەوەندە زیادی کردووە بۆ گەیشتن بە 17 هەزار کۆچبەر.
هاتنی کۆچبەران بۆ وڵات دوو هێندەبووە
لەلیژنەی کاروباری ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی قوبرس، پەرلەمانتاران کێشەی ئەو تەلە دڕکاوییە هەڵبەستراوەیان تاوتوێکرد، کە لەنزیک ناوچەی بەفیفەر دانراوە، لەنێوان بەشی باشوور و باکوور دوورگەکە، کە خاڵی سەرەکی چوونەژوورەوەی کۆچبەرانی نایاساییە.
کۆستاس کۆنستانتینۆ سکرتێری هەمیشەیی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، پەرژینە دڕکاوییە هەڵواسراوەکە، لە ناوچە پەیوەندیدارەکاندا پەڕینەوەکانی کەمکردۆتەوە، بەڵام قاچاخچییەکان بە سادەیی بەرەو خاڵە پەڕینەوەکانی تر بەڕێککەوتوون.
بەرپرسەکە جەختی کردەوە، کە جێگیرکردنی تەلی دەڕکاوی بووە هۆی هەندێک ئەنجام، بەڵام بە تەنیا ئەوە بەس نەبوو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخی لێشاوی پەنابەران. “ئێمە چیتر بژاردەمان نیە”.
کۆنستانتینۆ وتی کە لێشاوی کۆچبەرە نایاساییەکان بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دوو ئەوەندە بووە و، لە هەمانکاتدا ژمارەی کەمایەتییە بێهاوکارەکان سێ ئەوەندە زیادی کردووە.
سەنتەری بورنارا
فشارەکان لە سەنتەری پێشوازیکردنی بورنارا بۆ پەناخوازان بەرزبوونەوە، چونکە دەستەڵاتداران هەوڵ دەدەن کاتی پڕکردنەوەی داوای پەنابەری کورت بکەنەوە، تا بۆشایی بۆ گەیشتنی نوێ بەردەست بێت.
سەنتەری بورنارا بۆ پێشوازیکردن و تۆمارکردنی پەناخوازان لە قوبرس، تاکە ناوەندی جۆری خۆیەتی لە دوورگەی ناوەڕاست، ئەو کۆچبەرانە لەوێ دەژین کە بە تەلی هەڵواسراو و بۆنی ئاوەڕۆ تێیدا دەژین، هەروەها ناشزانن چارەنووسیان و بڕیاری دەستەڵاتداران لەبارەیانەوە چۆن دەبێت.
لە سەرەتای ئەمساڵدا، راپۆرتی کۆمیساری مافەکانی منداڵان لە قوبرس، دۆخی ژیان لە کەمپەکە بۆ پەنابەرەکان ئیدانە کرد، شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیاش کە سەردانی ناوەندەکەیان کردبوو، بارودۆخی ژیان و گوزەرانی ئەو شوێنەیان شەرمەزار کرد و، داوایان لە حکومەت کرد، کە هەوڵ بدات بۆ گۆڕینی ژیانیان.