گەر تۆمەتەکان بەسەر کۆمپانیاکانی ترامپ ساغ بێتەوە بزانە چەند ملێۆن دۆلار سزا دەدرێت

ئەو کۆمپانیایەی کە موڵکی خێزانی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکایە، ئەگەر تاوانبار بکرێت بە ساختەکاری و خۆدزینەوە لە باج، کە بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە دادگاییەکەی لە نیویۆرک دەست پێ بکات، سزای زیاتر لە 1.5 ملیۆن دۆلار دەبێت.

دانیشتوانی مانهاتان، ڕێکخراوی ترەمپ تۆمەتبار دەکەن کە ئێستا لەلایەن دۆناڵد جەی ئاڕ و ئیریک ترەمپ، دوو کوڕە گەورەکەی ترامپەوە بەڕێوەدەبرێت، بە شاردنەوەی ئەو پارەیەی کە لە نێوان ساڵانی 2005 و 2021دا بە هەندێک لە بەڕێوەبەرە باڵاکانی دراوە.

پیاوێکی تەمەن 75 ساڵ و هاوڕێی خێزانی ترەمپ، دانی بەوەدا نا کە پلانی داناوە لەگەڵ کۆمپانیاکە سودی نادیار بەدەستبێنێت، وەک شوقەیەکی بێ کرێ لە گەڕەکێکی گرانبەهای مانهاتن، وە ئوتۆمبێلی گرانبەها بۆ ئەو و ژنەکەی و کرێی خوێندن بۆ نەوەکانی لە قوتابخانەیەکی تایبەت دابین بکرێت.

بەپێی ڕێککەوتنی داواکە، ویسێلبێرگ ڕازی نەبوو کە نزیکەی دوو ملیۆن دۆلار سزا بدات و، سزای پێنج مانگی زیندانیش تەواو بکات، ئەوەش بۆ شایەتیدان لە کاتی دادگاییکردنەکەدا، کە ڕۆژی دووشەممە دەستەی سوێندخۆرانی دەست پێدەکات.

پارێزەری ناوچەی مانهاتان ئەلڤین پراگ، لە مانگی ئابدا وتی کە “رێککەوتننامەی داواکردن ڕاستەوخۆ کۆمپانیاکەی ترەمپ لە مەودایەکی بەرفراوانی چالاکی تاوانکاریدا دەپێچێتەوە و، داوا لە ویسێلبێرگ دەکات کە شایەتییەکی گرینگ لە دادگای داهاتوو دژی کۆمپانیاکە بدات”.

وەیسێلبێرگ تا ئێستا ڕەتی کردەوە شایەتی بدا، کە سەرۆکی پێشوو ڕاستەوخۆ دەستی هەبووە لەو پلانە.

چەندین داوای یاسایی

سکاڵاکان کار دەکەنە سەر دوو کۆمپانیای سەر بە خێزانی ترەمپ، کە لە خانووبەرە و گۆڵف و میوانداریدا کار دەکەن.

هەرچەندە دۆناڵد ترەمپ ناوی لە کەیسەکەدا نییە، بەڵام لەگەڵ سێ کوڕە گەورەکەی لە لێکۆڵینەوەیەکی دیکەی مەدەنیدا کە لەلایەن لیتشا جەیمس، پارێزەری گشتی نیویۆرکەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، ڕووبەڕووی تۆمەت دەبێتەوە.

جەیمس کە دیموکراتە، خێزانی ترامپ بەوە تۆمەتبار دەکات، کە بە ئەنقەست ماڵ و موڵکیان بزر دەکەن و دەیانپارێزن، بۆ ئەوەی خۆیان لە قەرزی باج دووربخەنەوە.

ئۆفیسەکەی بەدوای ئەوەدایە 250 ملیۆن دۆلار غەرامە بەسەر سەرۆکی پێشوودا بسەپێنێت و، ڕێگە لە خێزانەکەی بگرێت لە ئەنجامدانی بازرگانی لە ویلایەتەکەدا.

هەروەها داوا یاساییەکە دەیەوێت سێ لە کوڕەکانی ترەمپ بە ناوەکانی، دۆناڵد جەی ئاڕ، ئێریک و ئیوانکا، بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە کڕینی موڵک لە نیویۆرک، رابگرێت..

ترامپی تەمەن 76 ساڵ، کە بە توندی ئاماژەی بە نیازی خۆی کردووە بۆ ئەوەی لە ساڵی 2024دا بۆ سەرۆکایەتی کۆمار خۆی کاندید بکات، لە حاڵەتەکانی تردا ڕووبەڕووی ڕێککاری یاسایی دەبێتەوە، کە بە “ڕاوەدوونانێکی خراپ” ناوی دەبات.

ئەو لەلایەن بەشی دادوەری لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت بۆ چارەسەرکردنی بەڵگەنامە نهێنیە سەرەکیەکان، کە لەلایەن ئێف بی ئایەوە لە ماڵەکەی فلۆریدا ئاشکراکران، هەروەها چەند لێکۆڵینەوەیەکی حکومی و فیدڕاڵی بۆ تێوەگلانی لە ڕووداوەکانی کاپیتۆل، لە ٦ی کانوونی دووەم لەسەرە.

لیژنەی کۆنگرێسی لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوانە، یاداشتێکیان بڵاوکردەوە، کە داوا لە سەرۆکی پێشوو دەکات، تا بەڵگەنامەکان پێشکەش بکات، لە چواری مانگی تشرینی دووەم و شایەتی بدات لە ناوەڕاستی هەمان مانگدا.

بەبێ ئەوەی پشتڕاستی بکاتەوە کە ئایا ترەمپ ئەو نامەیەی وەرگرتووە، پارێزەرەکەی دەیڤد وارینگتۆن وتی، تیمەکەی کار بۆ “پێداچوونەوە و شیکردنەوەی” بەڵگەنامەکە دەکات و، وەڵامی گونجاو دەداتەوە.

ئەگەر ڕەتیکردەوە کە پابەند بێت، ئەنجومەنی نوێنەران دەتوانێت دەنگ بدات بە تۆمەتبارکردنی بە بێڕێزیکردن بە دادوەری و، داواش دەکرێت کە دادگایی بکرێت.

ڕەنگە بە دڵت بن