بەهۆی پەلاماری سەگەکەیانەوە ژنێک گیانی لەدەستدا و هاوسەرەکەیشی گەیەندرایە نەخۆشخانە

ژن و پیاوێک لە رۆبێرتسفۆرسی باکووری سوید، لەلایەن سەگەکەیانەوە پەلامار دەدرێن و، لە ئانجامدا ژنەکە گیانی لەدەستدا و پیاوەکەش گەیەندرایە نەخۆشخانە.

پۆلیس وتی کە دوێنێ ئێوارە، ژن و پیاوێک لەلایەن سەگەکەیانەوە پەلاماردراون و، بەهۆیەوە ژنەکەی گیانی لەدەستداوە خۆیشی بریندار بووە.

ئەو پیاوە، لە پەنجاکانی تەمەنیدایە و، بە هەلیکۆپتەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، هێشتا دیار نییە بریندارییەکەی چۆنە.

پۆلیس سەگەکەیان دەستگیرکردووە، پێش ئەوەی بە بڕیارێکی ئەنجومەنی پارێزگا بیکوژن، هاوکات سەگێکی دیکەیش لە شوێنی ڕووداوەکە هەبووە و لەلایەن پۆلیسەوە گرینگی پێدراوە.

پۆلیس بەردەوامە لەلێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە، فرێدریک نێلسۆن، وتەبێژی پۆلیس وتی: “ئێمە لێکۆڵینەوەمان دەستپێکردووە و، هێشتا پرسیاری بێ وەڵام هەیە”.

ڕەنگە بە دڵت بن