کچە خوێندکارێکی دیکەی کورد لەژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەستدا

کچە خوێندکارێکی کورد بە ناوی، نگین عەبدولمەلیكی دوێنێ ٢٤ی ئۆكتۆبەر، لەژێر ئەشكەنجەی ئاخوندەكانی ئێران، گیانی لە دەستدا و ماڵئاوایی لە شۆڕشی ژنان كرد.

نگین خوێندكاری زانكۆی هەمەدان بووە و، خەڵكی شارۆچكەی قوروەی كوردستانە و، لە دوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان و خۆپیشاندان دژ بە شەهیدکردنی ژینا ئەمینی، لەلایەن پۆلیسی بەناو رەوشتی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەویش یەکێ بووە لە بەشداربووانی ناڕەزایەتییەکان، بەڵام دوای دەستگیرکردنی لەلایەن هێزەکانی ئەو رژێمەوە، لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا و ماڵئاوایی لە شۆڕشی ژنان کرد.

ڕەنگە بە دڵت بن