بۆ یەکەمجار فلمێکی دیکۆمێنتەری لەسەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان پەخش دەکرێت

بۆ یەکەم جار پاش پێنج ساڵ لە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، فلمێکی دۆکۆمنتاری بە ناونیشانی،) بۆچی ریفراندۆم) لەلایەن ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی و، بە سپۆنسەری کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی پەخش دەکرێت.

ئەم کورتە دیۆکۆمنێتارییە، باس لە نەهامەتییەکانی کورد و کوردستان دەکات، کە تێیدا چەند کەسایەتی سەرکردە و سیاسی و سەربازی و مەدەنی شەن و کەوی پرسەکە دەکەن

هەر بە سپۆنسەری کوردستان تیڤی، وەرگێڕانی سەبتایتل بەزمانی ئینگلیزی و عەرەبی پەخش دەکرێت.

جێی باسە، ئەم کورتە فلمە، یەکەمجار کرایە دیاری بۆ سەرۆک مەسعود بارزانی و، لە شارەکانی کوردستان نمایش دەکرێت، پاشان لە وڵاتانی دەرەوە

ڕەنگە بە دڵت بن