ئەمڕۆ سێ شەممە، بەفەرمی لەلایەن چارلسی سێیەم پادشای بەریتانیا، ڕیشی سوناک بە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دیاری دەکرێت.
ڕیشی سوناک، سەرۆکی نوێی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، لە ئامادەباشیدایە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران، ئەمەش دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە، وەک سەرۆکی پارتی پارێزگاران هەڵبژێردرا، کە هەفتەی ڕابردوو لیز تراسی سەرۆکوەزیران دوای 45 ڕۆژ دەستی لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە کێشایەوە.
پاشا چارلسی سێیەم، بەنیازە لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، سوناک دیاری بکات، دوای ئەوەی بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی تراس وەردەگرێت.
سوناک وەزیری دارایی پێشوو، ڕۆژی دووشەممە براوەی سەرکردایەتی پارتی پارێزگاران بوو، دوای ئەوەی ڕکابەری پێنی مۆرداونت سەرۆکی زۆرینە لە ئەنجومەنی گشتی بەریاتانیا پێش دوا وادەی کاندیدکردن، پاشەکشەیکرد.
هەروەها سۆناک، یەکەم کەسە کە سپی پێست نییە و لەخێزانێکی بەڕەگەز هیندی، وەک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا خزمەت بکات و، تەمەنی 42ساڵە، کە گەنجترین سەرۆکوەزیرانی بەریتانیایە لە ماوەی دوو سەد ساڵی ڕابردوودا.
س،ح