دەریای ناوەڕاست: بزانە لەمساڵدا چەندان کۆچبەر بێ سەروشوێن بوون

بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی ئیتالیا، لە سەرەتای ساڵەوە زیاتر لە 76 هەزار کەس گەیشتوونەتە کەنارەکانی ئیتالیا، بە بەراورد بە 50 هەزار کەس لە هەمان ماوەدا لە ساڵی 2021دا و، تەنیا لە دەریای ناوەڕاستیش هەزار و 269 کۆچبەر بێسەروشوێن بوون.

بەپێی ڕێکخراوی کۆچبەرانی نێودەوڵەتی، لە سەرەتای ساڵەوە هەزار و 269 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا بێسەروشوێن بوون، کە بە بەراورد لەگەڵ ڕێگاکانی دیکەی کۆچبەران، بووەتە مەترسیدارترین و خوێناویترین ڕێگا.

وڵاتانی ئەوروپی کە سنووری دەریای ناوەڕاستن لەسەر ڕێگا گەورەکانی کۆچبەران، پێشبینی ئەوە دەکەن، کە بۆ ئەمساڵ، زیاتر لە 150 هەزار کەس بگەنە ئەوروپا، چونکە کەمی سەرچاوەکانی خۆراک و وزە بەهۆی ناکۆکییەکانی ئەوروپای ڕۆژهەڵاتەوە دروست بووە و، هەڕەشەی شەپۆلێکی نوێی کۆچبەران دەکات.

لەسەرەتای ساڵەوە تا ئێستا، نزیکەی 116 هەزار کەس لە دوای پەڕینەوە لە دەریای ناوەڕاستەوە گەیشتوونەتە ئیتالیا و ئیسپانیا و یۆنان و قوبرس و ماڵتا، لە کاتێکدا زیاتر لە 123 هەزار کەس لە تەواوی ساڵی 2021دا تۆمارکراون.

ڕەنگە بە دڵت بن