سویسرا پێشبینی دەکات بۆ ئەمساڵ داواکارییەکانی پەنابەریی نزیکەی لەسەدا 50 زیاد بکات و، ئەمەش وای لەو وڵاتە کرد، کە بنکەی نوێی نیشتەجێبوون بۆ پەنابەران دابمەزرێنێت.
سێپتەمبەری ڕابردوو، سویسرا 2681 داواکاری پەنابەری وەرگرت، کە گەورەترین ژمارەی مانگانەیە لە ساڵی 2016ەوە، سەرەڕای ئەو ژمارەیە، ٢٧٠٠ ئۆکرانی داوای مۆڵەتی پاراستنیان کردووە لە هەمان مانگدا، هەروەکو سویسری ئینفۆ دواییانە راپۆرتیداوە.
خەمڵاندنی ژمارەی پەنابەران لەکاتی بڵاوکردنەوەی پێشبینییەکانیەوە، کە سویسرا دەتوانێت 19,000 داواکاری پەنابەری و 85,000 داواکاری لە ئۆکرانییەکان وەربگرێت بۆ پاراستنی بارودۆخیان.
خزمەتگوزاری کۆچ و کۆچبەران وتی: “بۆ ئەوەی جێگا و شوێنێک بۆ هەموو پەناخوازان دابین بکرێت، حکومەتی فیدراڵی و ناوەندەکانی پەنابەری کار بۆ دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی زیاتر دەکەن”.
تا ئێستا ٩٥٠٠ جێگەی زیادە دابین کراوە لەمساڵدا، هەروەها دەستەڵاتداران ڕێوشوێنی پەنابەرییان خێراتر کردووە بۆ ئەوەی بتوانن 1800 حاڵەت لە مانگێکدا جێبەجێ بکەن، بەبەراورد بە 1300 حاڵەتی بەهاری ڕابردوو.
ئەگەر ژمارەی پەناخوازان بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە بۆ زیاتر لە 2500 داواکاری لە مانگێکدا، خزمەتگوزاری کۆچبەران دەبێت پەیوەندی بە ناوەندەکانی پەنابەرییەوە بکات بۆ دۆزینەوەی بۆشایی زیاتر.