سزادانی کوڕێکی تەمەن ١٦ ساڵ کە لەبەر چاوی مێردەکەیدا دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر ژنێکی نەوەد ساڵ

مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ، لە شاری داڵس-ئێد (ڕۆژئاوای سوید) بە بەرچاو هاوسەرەکەیەوە دەستدرێژی سێکسی کردبووە سەر ژنێکی تەمەن 90 ساڵ، سزا درا.

دادگا بەتۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر ئەو ژنە و هەراسانکردنی ئافرەتێکی دیکە، سزای پێنج مانگ زیندانی بەسەر کوڕەکەدا سەپاند.

تاوانەکە لە مانگی تەمووزی ڕابردوودا ڕوویداوە، کاتێ کوڕەکە لە دەرگای ماڵی ئافرەتە بەساڵاچووەکەیدا، ئەویش پێیوابووە ئەو گەنجە کارمەندی چاودێری ماڵەوەیە و دەرگاکەی کردووەتەوە، بەڵام ئەو لەبەردەم چاوی هاوسەرەکەیدا هەڵیکوتاوەتە سەر، بەوپێیەی زانیویەتی مێردەکەی کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەتە و ناتوانێ بەرگری لە هاوسەرەکەی بکات.

لە دەقی بڕیارەکەدا هاتووە: مێردەکە دەنگی بیست و بینی ژنەکەی لەسەر زەویدا کەوتووە، لە کاتێکدا گەنجەکە دەستی بۆ جەستەی دەبرد، مێردەکە وتی کوڕەکە ڕایکردووە کاتێک هاواری لێکردووە.

دواتر دەرکەوت کە هەمان کوڕ لە هەمان ڕۆژدا، لە ئافرەتێکی دیکە نزیک بووەتەوە و لە ڕووی سێکسییەوە بێزاری کردووە.

کوڕەکە ڕۆژێ دوای ڕووداوەکە دەستگیرکراوە، بەڵام تەنیا چەند ڕۆژێک دوای دەستبەسەرکردنی ئازادکراوە، ئەوەش بەهۆی کەم تەمەنییەوە، گوازرایەوە بۆ سەنتەرێکی چاودێری هەرزەکاری داخراو و، لەوکاتەوە لەوێ ماوەتەوە.

سزاکە دوو ساڵ و نیوە ئەگەر سەرپێچیکارێکی پێگەیشتوو بێت، بەڵام بەهۆی کەم تەمەنی تۆمەتبارەوە، سزای 5 مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە و، قەرەبووی مادی ئەو ژنەشی بە نزیکەی 236 هەزار کرۆن دیاری کراوە.

ڕەنگە بە دڵت بن