لەچلەی مەرگی ژینا ئەمینی کچە کوردی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گڕ و تین بە خۆپیشاندان و ناڕازاییەتیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەدات، کە ماوەی چل ڕۆژە لە تاوانی کوشتنی بەناحەقی ژینا بەدەستی بەدڕەوشتانی پۆلیسی ئیسلامی لە تاران ئەنجامدرا.
لەدوای بانگەوازی ڕێکخراوە مەدەنی و چالاکوانان و لایەنەکان، کە چلەی ژینا خۆپیشاندان و ناڕازایەتی سەرانسەری بەڕێوەببرێت، زانکۆکانی سەرانسەری ئێران، ڕۆژی سێ شەممە قوتابییەکانی خۆپیشاندانی بەربڵاویان ئەنجامدا، سەرەڕای سەرکوتکردن و ڕەشبگیری لەلایەن ڕژێمی تارانەوە.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کە لەلایەن فرانس پرێسەوە پشتڕاست کراوەتەوە، خوێندکارانی زانکۆی شەهید جەمرانی شاری ئەهوازی باشووری ڕۆژئاوای خوزستان، بە دەنگی بەرز هاواریان دەکر، “بمرین بەڵام سوکایەتی قبوڵ ناکەین”.
ژنانی گەنج و کچانی قوتابخانە لە پێشڕەوی ئەو خۆپیشاندانانەدان، کە دوای کوشتنی ئەمینی لێکەوتەوە لە مانگی ڕابردوودا، ئەوەش بە تۆمەتی پێشێلکردنی پۆشینی جلوبەرگ، کۆماری ئیسلامی دەستگیریکرد و، دواتر لەژێر ئەشکنجەدا گیانی لەدەستدا.
ڕۆژی سێشەممە، ئاژانسی هەواڵی کۆماری ئیسلامی (ئیرنا) ڕاگەیەندراوێکی بەناوی خێزانەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بە لەبەرچاو گرتنی بارودۆخ و بۆ ئەوەی لە هەر کێشەیەکی ناخۆش دوور کەونەوە، یادی چلەی گیان لەدەستدانی ناکەنەوە.
بەڵام چالاکوانان لێدوانەکەی ڕژێمیان ڕەتکردەوە کە لەژێر فشاردا دەرکراوە و. ئاماژەیان بەوە کردووە، مەراسیمی یادکردنەوە چلەی ژیان ئەمینی لەسەر گۆڕی ناوبراو ئەنجام دەدرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بڵاوکراوەتەوە، زانکۆی بەهەشت و زانکۆی تەکنەلۆژیای خوجەناسر تۆسی لە تاران و، هەروەها لە زانکۆی شەهید جەمران لە ئەهوازی پارێزگای خوزستان، ڤیدیۆی خۆپیشاندانەکانی قوتابیانیان بڵاوکردۆتەوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڵاویکردەوە کە ڕژێمی ئێران، لە شاری ژینائەمینی لە ڕۆژی چوارشەممەوە، ژینگەیەکی ئەمنی توندی سەپاندووە، ڕێکخراوەکە دەڵێت، هێزە ئەمنییەکانی ئێران، لەترسی خۆپیشاندانەکانی چلەی ئەمینی، لەشەقامەکاندا بڵاویان پێکراوە.
راپۆرتەکان ئاماژە بە مانگرتنی بەرفراوانی هەشت شاری ڕۆژئاوای ئێران دەکەن.
ئەمەو ڕێکخراوی ناوبراو لە تویتەردا ئەوەشی خستەڕوو، کە مانگرتنەکە، شارەکانی سنە و سەقز و مەریوان و بانە و کامیاران و دیواندەرەیان لە پارێزگاکانی کوردستان و، بۆکان و مەهابادی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای گرتۆتەوە.
هەروەها کەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵ ڕایگەیاند، بەپێی گرتە ڤیدیۆی دەستکەوتوو، کە تێیدا هاتووە مانگرتنی کۆمەڵێ لە کرێکارانی پاڵاوگەی تاران نیشان ددەدا، هەلەوبارەوە چالاکوانان ئەمڕۆ چوارشەممە، داوای مانگرتن و خۆپیشاندانی جەماوەری سەرتاسەریان کردووە و، داوایان لە خۆپیشاندەران کردووە، کە چلەی ژینا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی فراوان ڕێکبخەن.
س،ح