دەریای مانش : لەڕۆژێکدا نزیکە 1000کۆچبەر دەگەنە بەریتانیا

ڕۆژی شەممە لە دەریای مانشەوە 992کۆچبەری نایاسایی بۆ بەریتانیا پەڕیونەتەوە ،هەروەها کۆتایی هەفتەش لەلایەن هێزی پاسەوانی دەریاوە فەڕەنسا پتر 200کۆچبەر ڕزگار کران ،کاتێک دەیانویست لە دەریای مانش بۆ بەریتانیا بپەڕنەوە

بەپێی هەواڵی کۆچبەرنیوز، کۆچبەرانی نایاسای گۆرانی بەسەردا هاتووە ،زۆربەی کۆچبەران خەڵکی ئەلبانیان

هەروەها بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا 990 کۆچبەر ڕۆژی شەممە 29.10.2022 بە 24 بەلەمی بچووکەوە لە کەناڵی دەریای مانش پەڕیونەتەوە

ئەمەو سۆیلا بریفەرمان، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند کە دەیەوێت پرۆژەیاسای نەتەوە و سنوورەکان بۆ دادگاییکردن و بەدواداچوونی پەنابەرە نایاساییەکان بەکاربهێنریت و هیواخوازە کار لەسەر پرۆژەی ناردنی پەنابەرانی نایاسایی بۆ ڕواندا دەستپێبکات

لە لایەنی فەرەنسییەوە، دەسەڵاتداران ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند کە 224 کۆچبەریان ڕزگارکردووە کە لە کۆتایی هەفتەدا هەوڵیان داوە بە بەلەمی نالەبار بۆ پەڕینەوە بەکاربهێنن

بەپێی ڕاگەیندراوێکی ڕۆژنامەوانی کە ڕۆژی شەممە لەلایەن پارێزگای دەریایی باکوری فەرەنساوە دەرچووە، حەوت کۆچبەر لە دونکیرک بە بەلەمێکی سەر بە پاسەوانی کەناری گومرگ لە بەیانی ڕۆژی شەممە ڕزگارکراون .

راگەیەندراوێکی دیکەی پارێزگاکە ڕۆژی یەکشەممە ڕوونی کردەوە کە دوو ئۆپەراسیۆنی رزگارکردن لە شەوی شەممە تا یەکشەممە ئەنجام دراون و جگە لە سێ ئۆپەراسیۆنی دیکە لە ڕۆژی یەکشەممەدا ئاماژە بەوە دەکەن کە لەو ئۆپەراسیۆنانەدا کۆی گشتی 217 کۆچبەر ڕزگارکراون

بەپێی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران، لە ساڵی 2014ەوە زیاتر لە 200 کۆچبەر لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە بەریتانیا لە کەناری باکووری فەڕەنسا گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون ،لەکۆتایی ساڵی 2021لە ڕۆژێکدا 27کۆچبەر لەو ڕێگایە گیانیان لەدەستداوە

جێی ئاماژەیە لە سەرەتای مانگی ڕابردووە کۆی گشتی کۆچبەرانی ناسایی 6385 کەسە ،کەلە دەریای مانشەوە بۆ بەریتانیا پەڕیونەتەوە
هەروەها بەپێی ئاماری حکومەتی بەریتانیا ،کە لەلایەن تۆری هەواڵی بی بی سی بڵاوکراوەتەوە ،ئەوە پیشان دەدات کە 39 هەزار و 430 کۆچبەر لە سەرەتای ساڵی 2022ەوە گەیشتونەتە بەریتانیا ،بە بەراورد بە ساڵی 2021 ،کە تەنیا 28 هەزار و 461 کۆچبەر بووە

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن