یۆنان : تەرمی ٢١ کۆچبەر دۆزرانەوە

پاسەوانەکانی کەناری یۆنان، بەردەوامن لە گەڕان بەدوای کەسانی ونبوو لە دەریای ئیجە، ئەوەش دوای نقومبوونی دوو بەلەمی دەریایی کە دەیان کۆچبەریان هەڵگرتبوو و نزیک ببوونەوە لە دوورگەکانی یۆنان، تا ئێستا زیاتر لە بیست تەرم دۆزراونەتەوە.

پاسەوانی کەناری یۆنان، ڕایگەیاند، کە نزیکەی 70 کۆچبەر لە دەریایەکەدا خنکاون، بە وتەی وتەبێژی پاسەوانی کەناری یۆنانی چەندین تەرمیان دۆزیونەتەوە.

پاسەوانی کەناری یۆنان دووپاتیانکردەوە، کە نزیکەی 1500 کۆچبەریان لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ڕزگار کردووە، بە بەراورد بە ساڵی رابردوو کە 600 کۆچبەر بوون، بەرپرسانی کۆچبەرانی یۆنان دەڵێن، ئێستا قاچاخچییەکان زۆرجار ڕێگایەکی درێژتر و مەترسیدارتر دەگرنەبەر، ئەوەش بۆ خۆلادان لە ئێشکگری یەکێتی ئەوروپا لە دەریای ئیجە، ئەوەش لەپێناو گەیشتن بە ئیتالیا.

ڕەنگە بە دڵت بن