کاربەرنامەیەک بەکارهێنەران چەواشە دەکات 

ڕاپۆرتێکی نوێ ئەوە دەردەخات گرووپێکی دروستکەرانی تیکتۆک، کە ئامۆژگاری ڕاهێنان و خۆراکیان هەیە، پەیوەندی ناتەندروست لەگەڵ خواردن و وێنەی جەستەیی نەرێنی لای هەرزەکاران و گەنجان دروست دەکەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە کە لە ڕۆژنامەی PLOS One بڵاوکراوەتەوە، توێژەرەکان پەیوەندی بێزارکەریان لەنێوان ناوەڕۆکی تیکتۆک و زانیاری هەڵە سەبارەت بە کێش و تەندروستی و خۆراک دۆزیوەتەوە.

یەکێ لە باوترین زانیارییەکان، هاندانی دابەزاندنی کێشی جەستەیە، چونکە زۆربەی ڤیدیۆکان ستایشی دابەزاندنی کێش دەکەن، وەک شتێک کە پێویستە هەموو بەکارهێنەرەکان تێبکۆشن بۆی.

هاوسەرۆکان ماریسا مێندیۆ و لیزی پۆپ لە بەشی خۆراک و زانستە خۆراکییەکانی زانکۆی ڤێرمۆنت، 1000 ڤیدیۆیان لە بەناوبانگترین ناوەڕۆک دروستکەر لەسەر بابەتەکە پشکنیوە.

ئاماژە بەوەکراوە کە زۆربەی ناوەڕۆک دروستکەرانی ئەو بوارە، تەمەنی زانکۆن، یا گەنجترن و، ئاماژە بە کەمی ئەزموونی ئەو بوارە دەکات.

نامەکانی ئەو ڤیدیۆیانە، بیرکردنەوەکان دووپات دەکەنەوە دەربارەی دەرکەوتنێکی جەستەیەکی رێک، هاوکات وا نیشان دەدەن کە توانای دابەزین، یان هێشتنەوەی کێش نیشانەی تەمبەڵەییە.

ڕەنگە بە دڵت بن