کۆریا: بۆیەکەمین جار دوای شەڕی نێوانیان چەند موشکەێک ئاراستەی یەک دەکەن 

کۆریای باشوور ڕایگەیاند کە پیونگ یانگ ڕۆژی چوارشەممە بەلایەنی کەمەوە 10 مووشەکی جۆری جۆراوجۆری تەقاندەوە و ئەوەشی پشتڕاستی کردەوە کە مووشەکی بالستیک بۆ یەکەم جار لە نزیک سنوری ئاوی کۆریایی باشوور کەوتۆتەخوارەوە.
سوپای کۆریای باشوور لە وەڵامی مووشەکی کۆریای باکوور سێ مووشەکی ئاسمانی بۆ ڕووکەشی تەقاندەوە و سەرۆک یۆن سوک یۆل لە بەیاننامەیەکدا باسی لەوە کرد کە هەڵدانی مووشەکی بالستیکی پیۆنگیانگ لە سنووری دەریایی جێناکۆک” بە شێوەیەکی کرداری داگیرکردن و داگیرکارییە

تۆری هەواڵی فرەنس 24 بڵاویکردەوە ،کە سوپای کۆریای باشوور ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاندووە : سێ مووشەکی ئاسمانی بەرووڕووی ئاسمانی کۆریایی باکوور تەقاندەوە ،ئەوەش لە وەڵامی دە مووشەکی کۆریای باکوور کە هەندێکیان لە سنوری ئاوی کۆریایی باشوور کەتووبن ،و بۆ یەکەم جارە لە دوای شەڕی هەردوو کۆریا ئەم پێشهاتە ڕوودەدات
هەروەها یۆن سوک -یۆل سەرۆکی کۆریای باشوور سەرکۆنەی هێرشە موشکەییە داگیرکاریەکەی کۆریای باکوری کرد

هەرلەمبارەوە سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای کۆریای باشوور وتی: کۆریای باکوور بەلایەنی کەم 10 مووشەکی جۆراوجۆری بەرەو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا تەقاندۆتەوە

جێی ئاماژەیە کۆریای باشوور ڕۆژی چوارشەممە پاش سێ کاتژمێر وەڵامی ئەو هێرشە موشەکییە کە لەلایەن کۆریای باکوورە دایەوە،کە بە نزیکەی 60 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شاری سوکچۆی کۆریای باشوور کەوتۆتەوە

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن