بەریتانیا: لە پاڵەوانییەتی kickboxing کوردستانیان پلەی سێیەمیان بەدەستهێنا 

لەپاڵەوانییەتی kickboxing ,کەلە وڵاتی بەریتانیا لە ماوەی سێ ڕۆژ لە 31 مانگی 10و1،2مانگی 11 بەبەشداری 600یاریزان لە سەرتاسەری جیهان بەڕێوەچوو

ڕەوەندی کوردستنیانیش بە دوو یاریزانی بەتوانا بە ناوەکانی ، بەهزاد خۆشناو لە کێشی 70کلیۆ و لە شاری ویلز ،و هاودین سالاح لەکێشی 57کیلۆگرام لە یاری لە شاری بریستاتین بەشدارییان کرد

بەپێی هەواڵی گەیشتوو تائێستا یاریزان هاودین سالاح لە کێشی 57کیلۆ پلەی سێییەمی بەدەستهێناوە،کەلە یاری کۆتایی بەرامبەر یارزانێکی ئەمەریکا بووە ،یاریزان هاودین توانی پلەی سێیەم پاڵاوەنیەتییەکە بەدەست بهێنێت و ڕەوەندی کوردستانی ناوی کوردستانی بە مەزنی لەم پاڵوەنیەتیە تۆمار کرد ،لەگەڵ ئەوە کۆنتراکتی ساڵانەی بەشداربوونی بەدەست هێناوە

جێی ئاماژەیە ئەم پاڵەوانیەتیە ,بەپاڵپشتی پشتگیرو ڕەوەندی کوردستانی بووە ،بەدەستهێنانی پلەی سێیەم دەستکەوتێکی مەزنی وەرزشییە ناوی کوردستان ناسنامەی نەتەوەی لەم بوارەدا بەرزترو گەشاوەتر دەبێت ،بەم بۆنەوە ڕەوەندی کوردستانیش پیرۆزبانی گەرم لەهەردوو یاریزانی بەشداربوو و سەرجەم کوردستانیان دەکات

ڕەنگە بە دڵت بن