ناسنامەی چوار قوتابی قوتابخانەی “باهونەر”ی شاری سنە، کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە ڕفێندراون، بڵاو دەکرێتەوە.
بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ناوی ئەو چوار قوتابییە ڕفێندراوە بریتین لە، ئارتین کەریمی، ئارتین ئەمینی، ماردین پەردەک و ئەهوورا خالیدیان، کە تەمەنییان ١٤ ساڵان بووە.
ئەو قوتابییانە ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢) ٣١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ (، لە شەقامی موارەکئاوای شاری سنە ڕفێندراون و، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان دیار نییە.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئەو رێکخراوە؛ هێزە حکومییەکان لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو چوار قوتابییە، توندوتیژییان بەکارهێناوە.