ئەڵمانیا : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری گردبوونەوەیەک دەکەن

ڕۆژی پێنج شەممە03.11.2022 ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هۆڵەندا بەشداری گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی ڕژێمی کۆناری ئیسلامی ئێران لە شاری مونستەر وڵاتی ئەڵمانیا دەکەن .

گردبوونەوەکە بۆ پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕێکخرابوو ،خۆپیشاندەران داوایان لە وڵاتان کرد هەڵوێستیان بەرامبەر ڕژێمی سەرکورتکاری فراوان بکەن ،بە دەرکردن و داخستنی باڵوێزو کارمەندانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ،چیتر پشتگیری ئەو ڕژێمە نەکرێت،چونکە ڕۆژانە هاوڵاتیانی گەلانی ئێران دەکوژرێن یان لە هەڵمەتی ڕەشبگیری لە زیندانەکان ڕووبەڕووی ئەشکنجەدان دەبنەوە

جێی ئاماژەیە ڕەوەندی کوردستانیان بە ئاڵای کوردستان ،و وێنەی ژینا ئەمینی چەند پۆستەرێک کە ڕەفتارەکانی رژێمی ئیسلامیان سەرکۆنە دەکرد بەشداریان هەبوو

ڕەنگە بە دڵت بن