کۆریای باشوور ڕۆژی هەینی بڵاویکردەوە کە لە دوای ئەوەی 180 فڕۆکەی جەنگی کۆریای باکوور بینراون بەئاراستەی کۆریایی باشوور ، لەبەرامبەردا زیاتر لە 80 فڕۆکەی شەڕکەر بڵاو کردۆتەوە ، کە بریتین لەفرۆکەی شەڕکەری شەبەح
لەمبارەوە دەستەی هێزە چەکدارەکانی کۆریای باشوور ڕایانگەیاند ، کە دوای چاودێریکردنی نزیکەی 180 فڕۆکەی جەنگی کۆریای باکوور لەنێوان کاتژمێر 11:00ی پاشنیوەڕۆ و کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ، بەکاتی ناوخۆیی کۆریا ، لە کاردانەوەدا ئەو کارەیان کردووە
ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپی کۆریای باشوور بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگیەکانی کۆریای باکوور بەسەر ئاسمانی ناوچەکانی بەشی باکووری هێڵی تاکتیکی TAL و ئاوی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای نیمچەدوورگەی کۆریای باشوور فڕیون
لەمبارەوە سکاینیوز لە ئاژانسی ناوبراوە بڵاویکردەوە ،کە هێزی ئاسمانی کۆریای باشوور نزیکەی 80 فڕۆکەی جەنگی جیاوازیان بڵاوکردۆتەوە، لەوانەشە فڕۆکەی شەڕکەری ئێف-35،هەروەها 240 فڕۆکە جەنگیەی تر ،کە بەشدارییان لە ڕاهێنانە هاوبەشەکانی فیگێلات ستۆم کرد لە نێوان هێزەکانی کۆری و ئەمریکا کردووە،و ئامادەباشن کاتێک بەشداریان لە ڕاهێنانە پلان بۆ داڕێژراوەکاندا کرد.
لەدرێژەی لێدوانەکەدا هاتووە ،کە سوپا لە نزیکەوە چاودێری جموجوڵ و پەرەسەندنە سەربازییەکانی کۆریای باکوور دەکات ،کەبە هەماهەنگییەکی نزیک لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا و لە هەمانکاتدا دۆخی توندی ئاگادارکردنەوەدان و بۆ هەر سەرکێشییەکی زیاتری کۆریای باکوور لە ئامادەباشیدان
ئەم پێشهاتانەش دوای ئەوە هات ،کەڕۆژی چوار شەممە پیونگ یانگ چەندین موشەکی بالیستی و جۆراوجۆری بەرەو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لە سنوری کەنارەکانی کۆریایی باشوور تاقیکردبووە و کۆریای باشوور ڕۆژی چوارشەممە پاش سێ کاتژمێر وەڵامی ئەو هێرشە موشەکییەی کۆریای باکووری دایەوە،کە بە نزیکەی 60 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شاری سوکچۆی کۆریای باشوور کەوتۆتەوە
س،ح