بەبۆنەی بەستنی چواردەیەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بروسکەی پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرجەم کادر و ئەندامانی ئەو حزبە دەکەن، هیواخوازیشن دەرئەنجامەکانی کۆنگرە وەک هەمیشە لە خزمەت دۆزی رەوای گەلی کوردستاندا بێت.
دەقی بروسکەکە:
پارتی دیموکراتی كوردستان، وەک هێزێکی دیار و كاریگەر لەنێو شۆڕش و بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان، خاوەن خەبات و قوربانیدانێکی بێ سنوورە، مێژووی خەباتی پارتی، پڕە لە هەوراز و نشێو لە پێناو مافە نەتەوایەتییەکانی گەلی کوردستان، هەڵوێستەكانیشی بۆ بەرگریكردن لە مافە رەواكانی گەلی كوردستانیش هەمیشە جێگەی رێز بووە و کاریگەری گەورەشیان هەبووە.
بەبۆنەی بەستنی چواردەیەمین كۆنگرەی پارتی دیموکراتی كوردستان، پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرجەم کادر و ئەندامانی پارتی دەکەین، هیوادارین كاروباری كۆنگرەکە، بە سەركەوتوویی كۆتایی بێت و وەک هەمیشە دەرئەنجامەکانی لە خزمەت دۆزی رەوای گەلەکەمان بێت.
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
4ی11ی2022
ڕەنگە بە دڵت بن