ئەردۆغان:هەنگاوەکانی سوید و فینلاند هەڵوێستی ئێمە لەسەر ئەندامێتی ناتۆ دیاری دەکەم

ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا، جەختیکردەوە، ئەو هەنگاوانەی لەلایەن سوید و فینلاندەوە بگیرێتەبەر، ئەوا پێگەی وڵاتەکەی دیاری دەکات لەسەر هەنگاونان و پەسەندکردنی ئەو یاداشتە سێ قۆڵیەی کە لەنێوان هەرسێ وڵاتدا ئەنجام دراوە بۆ رازی بوونی تا ئەو دوو وڵاتە ببنە ئەندامی ناتۆ.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەردۆغان و ستۆڵتنبێرگ گفتوگۆیان لەبارەی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا و زێدەڕۆیی یۆنان و، یاداشتنامەی سێ قۆڵی نێوان تورکیا و سوید و فینلاند کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەردۆغان جەختی لەسەر پێویستی گەڕانەوە بۆ دانوستانەکان کردەوە، بۆ ئەوەی بە زووترین کات پێکدادانەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا کۆتایی پێبێت و بگاتە چارەسەرێکی دادپەروەرانە.

ئەردۆغان گوتی، لە ئەنجامی بزووتنەوە دیپلۆماسییەکەی تورکیا لە بەرزترین ئاستدا لەگەڵ ڕوسیا و ئۆکرانیا، میکانیزمی دەستپێشخەری گواستنەوەی دانەوێڵە لە دەریای ڕەش دەستی پێکردووە و، ئەنقەرە هەوڵەکانی بۆ درێژکردنەوەی ڕێککەوتنەکە لە ماوەکانی داهاتوودا بەکاردێنێت.

ناوبراو جەختی لەوەکردەوە کە تورکیا ئەو کەسە نییە کە گرژییەکانی ناوچەکە بەرزبکاتەوە و، پێویستە یۆنان ژیرانە هەڵسوکەوت بکات و ئاڕاستەی دیالۆگ بگرێتەبەر.

شایانی باسە، تورکیا لە 28ی حوزەیراندا و لە لوتکەی ناتۆ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا، یاداشتێکی سێ لایەنەی لە شەڕی دژی تیرۆر لەگەڵ سوید و فینلاند واژۆ کرد، وەک بەشێک لە یاداشتەکە میکانیزمێکی هاوبەشی هەمیشەیی پێکهێنرا، کە یەکەم کۆبوونەوەی لە 26ی ئاب لە شاری ڤانتای فینلاند بەڕێوەچوو.

ڕەنگە بە دڵت بن